خەبات: سەرهەنگ نەجمەدین:- یارییەکانی چوارگۆشەی زێڕینی خولی لاوانی کوردستان بەئەنجامدانی دوو یاری بەڕێوەچوو، یانەی سیروانی نوێ لەسەر یاریگەی خۆی بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە هەولێری تیپی میوانی بردەوە و گەیشتنی بۆ یاری کۆتایی تا ئاستێك مسۆگەر کرد، گۆڵەکانی یانەی سیروانی نوێ لەلایەن یاریزانان ( سامی سەعید، ئادەم هەمزە، هێوربەشدار، راسان سیامەند، هەسین جەلال) تۆمار کران، لە یاری دووەم و لە شاری کەرکوک، هەردوو یانەی خاک و زاخۆ ڕووبەڕووی یەکتربوونەوە، یارییەکە بە یەکسانبوونی هەردوولا بەبێ گۆڵ کۆتایی هات و چانسی سەرکەوتنی هەردوو تیپەکە لە یاری گەڕانەوە لە شاری زاخۆ یەکلایی دەبێتەوە.