هاوار مورتكەیی
یانەکانی لالیگا لەم هاوینەدا زیاتر لە یەک ملیار و 300 ملیۆن یۆرۆیان خەرج کردووە، بە بەراورد بە وەرزەکانی پێشوو، سەقامگیرییەکی ڕێژەیی هەیە. هەریەکە لە ڕیاڵ مەدرید و ئەتلەتیکۆ مەدرید زۆرترین خەرجییان کردووە، بەرشلۆنەش گرنگی بە گرێبەستە سنووردارەکان دەدا بە بەهای 27.5 ملیۆن یۆرۆ.
یانەکانی لالیگای ئیسپانیا لە گواستنەوەکانی هاوینەدا یارییەکی چالاکیان هەبوو، تیپەکان خەرجیان کردووە و بەهای بازاڕیان زیاتر لە یەک ملیار و 300 ملیۆن یۆرۆیان بەدەستهێناوە.
بەپێی داتاکانی ترانسفێرمارک، کۆی خەرجییەکان گەیشتووەتە 683 ملیۆن یۆرۆ، لە بەرامبەردا یانەکان 637 ملیۆن یۆرۆ داهاتیان بەدەستهێناوە.
بەبەراورد لەگەڵ وەرزی 2024-2025 دۆخەکە تاڕادەیەک جێگیرە، یانەکان بەبەهای 606.5 ملیۆن بورۆ لەگەڵ 388 یاریزان گرێبەستیان كردووە، هەروەها بەبەهای 660،5 ملیۆن یۆرۆ، 419 یاریزانیشیان فرۆشتووە.
لە نێو خولەکانی تری ئەورووپادا، لالیگا لە پلەی چوارەمدایە لە ڕووی خەرجییەکانەوە، لە دوای ئەویشەوە:
خولی نایابی ئینگلیزی بە 3.56 ملیار یۆرۆ
خولی ئیتاڵیا بە بڕی 1.19 ملیار یۆرۆ
بۆندسلیگای ئەڵمانی بە 856.03 ملیۆن یۆرۆ
*یانە سەرەکییەکان و گرانترین گرێبەستەکان:
ئەتلەتیکۆ مەدرید: دوو گەورەترین خەرجکەرن، ئەتلەتیکۆ 176 ملیۆن یۆرۆی وەبەرهێنانی بۆ یاریزانانی وەک ئەلێکس باینا (42 ملیۆن یۆرۆ) و دەیڤد هانکۆ کردووە. (26 ملیۆن یۆرۆ). هەروەها یانەکە زیانەکانی تۆمارکرد، وەک ڕۆشتنی ساموێل لینۆ بۆ فلامینگۆ بە 22 ملیۆن یۆرۆ و ئارسەر ڤێرمێرن بۆ لایپزیگ بە 20 ملیۆن یۆرۆ.
ڕیال مەدرید: بە فەرمی گرێبەستە گەورەکانی ڕاگەیاند، لەوانە دیجان هویسن بە 62.5 ملیۆن یۆرۆ، ئەلڤارۆ کارێراس بە 50 ملیۆن یۆرۆ، فرانکۆ ماسترانتونۆ بە 45 ملیۆن یۆرۆ، ترێنت ئەلێکساندەر ئارنۆڵد بە 10 ملیۆن یۆرۆ، ئەلڤارۆ ڕۆدریگێزیش بە 2 ملیۆن یۆرۆ ڕووی لە یانەی ئێلچێ کرد.
ڤیاریال: گرێبەستی بە بەهای 102 ملیۆن یۆرۆ واژۆکرد، دیارترینیان جۆرج میکاوتازی لە ئۆڵۆمپیک لیۆن بە 31 ملیۆن یۆرۆ، ڕیناتۆ ڤیگا بە 24.5 ملیۆن یۆرۆ، ئەلبێرتۆ مۆلێرۆ بە 16 ملیۆن یۆرۆ، سانتیاگۆ مۆرینیۆ بە 10 ملیۆن یۆرۆ.
بەرشلۆنە: یانە کەتەلۆنییەکە 27.5 ملیۆن یۆرۆی خەرجکردووە و بە بەهای 23 ملیۆن یۆرۆ فرۆشی کردووە، دیارترینیان خوان گارسیا گۆڵپارێزی پێشووی ئیسپانیۆل بە 25 ملیۆن یۆرۆ و ڕۆنی بارداغی بە 2.5 ملیۆن و پاو ڤیکتۆر بە 12 ملیۆن و ئەلێکس ڤالی بە 6 ملیۆن و پابلۆ تۆرێ بە 5 ملیۆن یۆرۆ.