د.فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق و جێگری سەرۆك وەزیرانی فیدراڵ، لە پرێس كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ” دەربارەی رێككەوتن لەنێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیداڵ، بۆ داهاتی نانەوتی گفتوگۆكان زۆر چوونەتە پێشەوە و دەگەینە لێكگەیشتن.”

ئاماژەی بەوەش دا: “بۆ پرسی نەوتیش سێ قۆڵی هەردوو حكوومەت و كۆمپانیاكان دەگەنە رێككەوتن، بە جۆرێك لێكتێگەیشتنەكە سێ قۆڵی بێت، لەنێوان حكوومەتی فیدراڵ و حكوومەتی هەرێمی كوردستان و كۆمپانیا نەوتییەكان”.

د.فوئاد حسێن ئاشكراشی كرد: “هیوادارین ئەو لیژنانەی پێكهاتوون تاوەكوو سێشەممە كارەكانیان تەواو بكەن بۆ ئەوەی راپۆرتەكان بخرێنەوە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیران، لەسەر رۆشنایی ئەو راپۆرتانە بڕیار دەدرێت بەتایبەته‌ بۆ پرسی مووچە و هیوادارین بڕیارەكان ئەرێنی بن.”

جەختی كردەوە، بۆ بابەتی داهاتی نانەوتی هەردوولا گەیشتوونەتە لێكگەیشتن و گەڕاونەتەوە بۆ یاساكان.