سه‌ره‌تا وتار پێوه‌ره نێودەوڵەتییه‌كانی هه‌ڵبژاردن و بنه‌ماكانی دیموكراسی
عەلی قادر عوبێد*
كاتێك باسی پێوه‌رهه‌ڵبژاردن دێته به‌ر باس یه‌كسه‌ر بیروهۆشمان بۆ ئازادی و پاكژی هه‌ڵبژاردن ده‌روات، بۆ ده‌ربڕینی ئه‌وه‌ی كه‌بڵێین هه‌ڵبژاردن لەوڵاتێكدا دیموكراتییه و بێگه‌رده، دواتر ڕووده‌كینه پێوه‌ره‌كانی تر ده‌هێنینه‌وه به‌رباس و خواستمان وه‌ك (مافی ده‌نگدان، خۆپاڵاوتن و ئازادی ڕاده‌ربرین، و كۆبونه‌وه، و ئازادی پێكهێنانی كۆمه‌ڵه‌و پارتی سیاسی، شه‌فافیه‌ت، پرسینه‌وه، یه‌كسانی و بێ لایه‌نی هتد…).
بۆئه‌وه‌ی باشتر ڕوونیكه‌ینه‌وه كه ئه‌م پێوه‌رانه چین و له‌كوێوه سه‌رچاوه‌یانكرتووه و پاڵپشتی یاسایی ونێودەوڵەتیان له‌كام رێكه‌وتننامه‌و په‌یماننامه دا هاتووه، ووڵاتانی دنیا پابه‌ندكردوه لێی لانه‌ده‌ن. به‌پێچه‌وانه‌وه له‌په‌یره‌و نه‌كردنیان چاودێرانی نێو ده‌وڵه‌تی به هه‌ڵبژاردنی دیموكراتی و ئازاد و پاك وبێگه‌ردی دانانێ، پێویسته بنكۆڵیان بكه‌ین و ئه‌و په‌یماننامه و ڕێككه‌وتننامانه به‌ووردی بهێنینه‌وه كه باسی به‌هاپیرۆزه‌كانی مرۆڤ و مافه‌دیموكراتیه‌كانی ده‌كات.
سه‌ره‌تا بێینه سه‌ر پێوه‌ر مه‌به‌ستمان لێی چیه:- ده‌توانین پێناسی بكه‌ین به‌وه‌ی بریتیه له پیاده‌كردن و له‌خۆگرتنی کۆمەڵێک كردار‌و سه‌ره‌تا (المبادیء) ئامانج له په‌یره‌وكردنی ڕه‌وت و ڕێكاره‌كانی زامن و مسۆگه‌ر كاری هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و پاكژه (حرة ونزیهة) و جێی متمانه بێت.
یان به‌بارێكی تردا بڵێین:- پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی هه‌ڵبژاردن بریتین له کۆمەڵێک سه‌ره‌تا و بنه‌ما كه چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و پاكژ دیاری ده‌كه‌ن ، ئامانج لیێیان مسۆگه‌ركردنی ئه‌وه‌یه كه هه‌ڵبژاردن ده‌ربڕی راسته‌قینه‌ی ویست و ئیراده‌ی گه‌ل بێت و بناغه‌یه‌كی شه‌رعی بۆ حكومه‌ته‌كان بهێنێته ئاراوه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه‌سندوقه‌كانی ده‌نگدان جێگای كوده‌تا و كوشت‌و كوشتارگه‌ی ئاڵوێری ده‌سه‌ڵات بگرنه‌وه، به‌بێ خوێن ڕشتن؛ ده‌ستاو ده‌ستی دەسەڵاته‌كان ئه‌نجام ده‌درێن، به‌شێوه‌ی خولاوخول وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌یاسادا نه‌خشه‌ی بۆ كێشراوه.
ئه‌گه‌ر ئاوڕێك له‌سه‌رده‌می پێشووی هه‌وڵە‌جهانیه‌كان بده‌ینه‌وه بۆ چه‌سپاندنی بنه‌ما‌و پێوه‌ره‌كانی هه‌ڵژاردن، ده‌بینین ئه‌و بنه‌مایانه هه‌ڵقوڵاوی كردار‌و ره‌وشی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رده‌می كۆن بووه، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌موو كه‌سێك بۆی نه‌بووه ده‌نگ بدات یان خۆی بپاڵێوێ، جا له‌به‌ر سه‌روه‌ت وسامان بووبێت یان له‌خانه‌دانه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگا نه‌بووبێت یان جیاوازی نه‌ته‌وه‌یی كراوه یان بنه‌چه، یان ره‌نگی پێست، یا ره‌گه‌زی كه‌سه‌كان، ئه‌وسه‌رده‌مانه ئافره‌ت مافی ده‌نگدانی نه‌بووه، هه‌روه‌ها ده‌نگدان له‌پیاوانیشدا بۆ ئه‌وكه‌سانه‌بووه كه‌پیاوانی حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتن یان ده‌وڵه‌مه‌ندن، زۆرجاریش قه‌باره‌ی پاره‌ی كه‌سه هێزی ده‌سه‌ڵاتی دیاریكردوه، كه‌مافی چه‌ند ده‌نگی هه‌یه ،هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌ر وردبینه‌وه له بنه‌ماكان ده‌بینین هه‌ڵقوڵاوی ئه‌و ره‌فتارانه‌ن وجیهانی دیموكراتی له‌سه‌ری رێككه‌وتون كه‌ئه‌و جیاوازیانه نه‌هێڵن، وهه‌موان یه‌كسان بن، به‌بێ جیاوازی ره‌گه‌ز یان ئایین و مه‌زهه‌ب یان ره‌نگی پێست یان نه‌ته‌وه و بنچه‌و ره‌چه‌له‌ك، له‌وسۆنگه‌وه رێكه‌وتن و په‌یماننامه جیهانی ونێوده‌وڵه‌تیه‌كان هاتونه‌ته ئاراوه، بۆبه‌رگری کردن له‌مافه دیموكراتیه‌كانی تاكه‌كه‌س و پارێزگاری مافه‌كانیان كردووه، كه گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن:-
چاوگی پێوه‌ره نێودەوڵەتیه‌كان برێتین له‌په‌یماننامه و رێككه‌وتنه نێودەوڵەتییه‌كانه له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانن كه بریتین له:-
1- (ڕاگەياندنى جارى گەردوونى مافەكانى مرۆڤ ١٠-١٢-١٩٤٨) ئە‌م جارنامەيە زۆر بەروونى و بە وردى بنەماو پێوەرى هەڵبژاردنێكى ئازاد و ديموكراتى داڕشتوە لەچەندين مادەيدا ڕوونيكردۆتەوە و لیرەدا ئاماژە بەچەند برگەيەكى دەكەين:
لەمادەى(١)دا هاتووە و دەڵێ هەرمرۆڤێك مافى هەيە هەموو ئەومافانەى لەم جارنامەيەدا ڕاگەيندراوە ،بەكار بهێنێ، بەبێ جياوازى جۆرەكانيان، بەتايبەتى بەهۆى (ڕەگەز، يان ڕەنگ، يان توخم، يان زمان، يا ئايين، يا بير‌ى سياسى، يا بنچينەى كۆمەڵايەتى يا نيشتمانى يا لەدايكبوون).
مادەى(٢١) : برگەى يەكەم :- دەڵێ هەموو مرۆڤێك مافى بەشداريكردنى هەيە لەبەرێوەبردنى كاروبارى گشتى ووڵاتەكەى ڕاستەوخۆ يان بەهۆى نوێنەرەكانيانەوە كە بەئازادى هەڵيدەبژێرێ.
برگەى دووەم:- هەموو كەسەكان يەكسانن لەگەڵ یەكتر ،مافى گرتنە دەستى فەرمانبەرێتى گشتى لە وڵاتى خۆي‌دا هەيە.
برگەى سێهەم:- ئيرادەى گەل بنچينەى دەسەڵاتى فەرمانرەوايييە، پێويستە ئەوئيرادەيە لە ڕێى هەڵبژاردنى پاكژەوە بدرێ وڕۆڵى هەبێت و بەهەڵبژاردنى گشتى و يەكسان لە نێودەنگدەراندا وبەنهێنى و وەك يەك بێت ، سەربەستى و ئازادى دەنگدان مسۆگەر بكرێت.
2- پەيمانى تايبەت بەمافە مەدەنى وسياسيەكان لە ٢٣ ى ئادارى ١٩٧٦(العهدالدولي للحقوق المدنية والسياسية ) ، ئە‌م پەيماننامەش بەروونى دەقى هێناوە و لەبرگەكانيدا.
مادەى(٢) برگەى يەكەم؛ دەڵێ/ ووڵاتانى بەشدار لەم پەيماننامەدا بەڵێن دەدەن بەرێزگرتنى ئەو مافانەى دانى پێدانراوە بۆ هەموو تاكێكى هەرێمەكەيان ئەومافانە مسۆگەر بكەن بەبێ جياوازى (رەگەز، يا رەنگ، يا زمان، يا ئايين، يان بۆچوونى سياسى، يا بنچينەى نەتەوەيى و كۆمەڵايەتى يا سەروەت و سامان و هەر هۆيەكى تر).
3- رێككەوتنامەى نێودەوڵەتى بۆ مافەكانى مرۆڤ (الاتفاقية الدولية لحقوق الانسان) بريتين لە كۆمەڵێك پەيماننامەو ياساى نێودەولەتى ئامانجى پاريزگاريە لە مافه بنەرەتيەكانى مرۆڤ و پاڵپشتى كردنيانە لەجيهاندا وەكو (راگەياندنى جيهانى مافەكانى مرۆڤ وهەردوو پەماننامەى نێودەولەتى تايبەت بەمافە مەدەنى و سياسيەكان ومافى ئابورى وكۆمەلايەتى كلتورى، رێكەوتنى بنبركردنى هەمووجۆرە شێوازێكى جياكارى دژى ئافرەتان. لەم رێكەوتنامەشدا كۆمەلێك بڕگەى گرنگ هاتووە كەجەخت لەپێوەرو بنەما ديموكراتيەكانى مرۆڤ دەكاتەوە كە دەتوانين بەپێوەرى نێودەولەتى هەڵبژاردن دانرێن و وەك پايەيەكى گرنگ سەيرى بكەين گرنگترينيان ئە‌م مادانەن:
ماددەی (٢٥): هەر هاووڵاتییەک ئە‌م مافانەی خوارەوەی هەیە بەبێ جیاوازی، پێویستە بواری پیادەکردنی پێ بدرێ بەبێ کۆتوبەندی ناڕەوا:-
أ– بەشداری بکات لەبەرێوەبردنی کاروباری گشتی ڕاستەوخۆ یان لەڕێی نوێنەرەکانیەوە، کە بەئازادی هەڵیدەبژێرێت.
ب- هەر هاووڵاتییەک مافی هەیە؛ هەڵبژێرێ یان هەڵبژێردرێت، لەهەڵبژاردنی پاکژدا و بەخولا وخول و هەڵبژاردنی گشتی و یەکسان لەنێوان دەنگدەراندا و بەدەنگدانی نهێنی و دەربڕینی ویست و ئیرادەی ئازادی دەنگدەر بێت.
ت- بواری یەکسان بدرێ بەوانەی لەیەک ئاستدان بۆ بەدەستهێنانی فەرمانبەرێتی گشتی لەوڵاتی خۆیاندا.
4- ڕێکكەوتننامەی نەهێشتنی هەموو شێوەکانی جیاوازی ڕەگەزایەتی ١٩٦٥: ئە‌م ڕێکكەوتننامەش بەوردی چووەتە ناو باسی پێوەرەکانی هەڵبژاردنی دیموکراتی و ئاماژەی بەبنەماکانی کردوە وەکو ئەو دەقەی لەبڕگەی (ج) ماددەی (٥) هێناویەتی دەڵێ: مافە سیاسییەکان بەتایبەتی مافی (بەشداربوون لەهەڵبژاردن و دەنگدان و خۆپاڵاوتن لەسەر بنچینەی هەڵبژاردنی گشتی و یەکسان بێت) بەشداری کردن لەفەرمانڕەوایی و بەڕێوەبردنی کاروباری گشتی لەهەموو ئاستەکاندا بەیەکسانی بێت، بەبێ جیاکاری.
5-ڕێکكەوتننامەی نەهێشتنی هەموو شێوازێکی جیاکاری دژی ژنان:- لەم ڕێکكەوتننامەشدا چەندین بڕگە هاتووە کە زۆر گرنگە و بەپێوەری بنچینەیی هەڵبژاردنی دیموکراتی و ئازاد دەژمێردرێ، بۆ مسۆگەرکردنی مافە بنچینەییەکانی ئافرەت، بەتایبەت ئەوەی لە بڕگەکانى ماددەی (٧) ئاماژەی پێکردووە و دەڵێ:- وڵاتانی بەشدار لەم ڕێکەوتننامەدا ڕێوشوێنی گونجاو دەگرنەبەر بۆ کۆتایی هێنان بەجیاکاری دژی ژنان لەژیانی سیاسی و گشتیدا بەتایبەتی یەکسانی (ژنان لەگەڵ پیاودا) مسۆگەر بکات لەئەم مافانەدا:-
أ- دەنگدان لەهەموو هەڵبژاردنەکان و ڕاپرسییە گشتییەکاندا و لێهاتوویی هەڵبژاردن و دەزگاکانی و ئەندامانی بەهەڵبژاردنی گشتی دەبێت.
ب- بەشداریکردنی لەدارشتنی سیاسەتی حکومەتدا، لەجێبەجێکردنی ئەو سیاسەتەدا، بە لە ئەستۆگرتنی فەرمانبەرێتی گشتی و لە ئەستۆگرتنی ئەرکە گشتییەکان لە هەموو ئاستەکانی حکومەتدا.
ج- بەشداریکردن لەڕێکخراوە و کۆمەڵە ناحکومییەکاندا، کە گرنگی دەدەن بەژیانی گشتی و سیاسەتی وڵات.
6-ڕێکەوتننامەی سەبارەت بەمافی سیاسی ژنان لە ١٩٥٢ بەستراوە لەساڵی ١٩٥٤ چووە بواری جێبەجێکردن :- لەم ڕێکەوتننامەشدا کۆمەڵێک بابەت هێنراونەتە کایەوە دەکرێت وەک پێوەری نێودەوڵەتی تێی بڕوانین بۆ هەڵبژاردنی دیموکراتی و یەکسان بەتایبەت ئەوانەی لەبڕگەکانى هەرسێ ماددەی (١ ،٣،٢ ) هاتوون :-
ماددەی (١) / ژنان مافی دەنگدانیان هەیە لەهەموو هەڵبژاردنەکاندا بەمەرجى یەکسانی لەنێوان ئەوان و پیاودا بەبێ جیاوازی.
ماددەی (٢) / ژنان لێهاتووییان هەیە کە هەڵبژێردرێن بۆ هەموو ئەو دەزگایانەی بەهەڵبژاردنی گشتی دەبن بەپێی یاسای وڵات.
ماددەی (٣) / ژنان لێهاتووییان هەیە پایە گشتییەکان بەدەست بهێنن و پەیادەی هەموو فەرمانبەرێتییەکی گشتی بکەن بەپێی یاسای نیشتمانی وڵات بەمەرجێ یەکسانیان لەگەڵ پیاواندا بێ جیاوازی.
7- پەیماننامەى ئەفریقى بۆ مافى ژنان و مافەكانى گەلان :- ئە‌م پەیماننامەش لە بڕگەكانى مادەى (١٣) بەروونى دەقى لەسەر ئەو پرنسیپانە هێناوە کە بە بنەما و پێوەر دادەنرێن بۆ هەڵبژاردنى ئازاد و پاکژدا:
مادەى ١٣ برگەى یەکەم/ هەر هاوڵاتییەک مافى بەشداریکردنى ئازادانەى هەيە لە حکومەتى و وڵاتى خۆیدا ڕاستەوخۆ یان بەهۆى نوێنەرانیەوە کە بە ئازادى دیارى دەکرێن بە پێى برگەکانى یاسا.
8- راگەياندنى ئەمەریکا بۆ ماف و ئەرکەکانى مرۆڤ بڕیارى ژمارە (٣٠ لە کۆنگرەى ٩ وڵاتانى ئەمەریکا ١٩٤٨) ئە‌م راگەياندنە بە وەرچەرخانێکى گەورە و شۆڕشێکى دیموکراتى دەژمێردرێت لە بوارى نەهێشتنى جیاکارى رەگەزى مافەکانى مرۆڤ، کە سەرجەم برگە و مادەکانى گرنگن و وەرچەرخانێکى مێژووییە لە بوارى گەشەى دیموکراتى و پێوەرى سەرەکى هەڵبژاردنن:-
مادەى (٢٠) / هەر مۆڤێک لێهاتووى یاسایی هەبێ، مافى بەشداریکردنى لە فەرمانڕەوایەتى ووڵاتدا هەيە، ڕاستەوخۆ یان لەڕێگەى نوێنەرانیەوە بەشداربێت لە هەڵبژاردنى گشتیدا، کە دەبێت بە هەڵبژاردنى ڕاستەوخۆ و نهێنى خولاوخوڵ و ئازاد ئەنجام بدرێت.
مادەى (٣٢)/ ئەرکى هەر مرۆڤێکە دەنگبدات لە هەڵبژاردنى گشتى وڵات‌دا ، کاتێک لێهاتووى یاسایی هەبێت.
مادەى (٣٤)/ مافى هەر مرۆڤێکە پایە گشتیەکان بەدەست بهێنێت ، کە بۆى هەڵدەبژێردرێت لە هەڵبژاردنى گشتى ئازادا لە وڵاتى خۆیدا.
مادەى (٣٨) / مافى تاکەکانە کە بەشدارىکردنى چالاکى سیاسی‌یان هەبێت بە پێى یاسا، کە تەنها بۆ هاوڵاتى ئەو وڵاتەیە، نابێت ئەو بێگانە بێت لە وڵاتى خۆیدا.
9- رێکكەوتننامەى کۆبوونەوەکانى کۆنگرەى کۆبنهاگن ساڵى ١٩٩١ تایبەت بە مافەکانى مۆرڤ:- لە ئە‌م کۆنگرەدا چەندین کۆبوونەوە کرا تا گەيشتن بە ئەنجامدانى کۆنگرەى کۆبنهاگن و بەستنى چەند ڕێکەوتنامەیەکی زۆر گرنگ سەبارەت بە مافەکانى مرۆڤ و ڕەوتى دیموکراتى لە جیهاندا کە گرنگترینیان ئەمانەن:
بەندى (٣)/ دووپاتى دەکەینەوە کە دیموکراتى توخمێکى بنەرەتییە لە سەروەرى یاسادا ، دان دەنێنین بە گرنگى فريى (التعددیە) ڕێکخراوە ساسیەکان.
بەندى (٥) / بەسەربەرزيەوە بۆ هەموو خەڵکى ڕايدەگەێنین کە توخمە بنچینەیەکانى دادپەروەرى ، کە دەربڕینى تەواوەتى مافەکانى مرۆڤە بە یەکسانى و ڕەسەنایەتییەوە بەم شێوەیەى خوارەوە.
(٥-١) / هەڵبژاردنى ئازادانە کە لە ماوەى گونجاو‌دا بە دەنگدانى نهێنى ئەنجامدرێ بارودۆخێک بڕەخسێ بە کردەوە سەربەستى دەنگدەر مسۆگەر بێت لە دەربڕینى دیدگایان لە دیاریکردنى نوێنەریان.
٥-٣ / ئەرکى حکومەت و دەسەلاتە گشتیەکانە ملکەچى دەستور بن بە شێوازێک کاربکەن یەکانگیرى یاسا بێت.
٥-٤/ بە ڕوونى حزبە سیاسیەکان لە دەوڵەت جیاکرێنەوە بە هیچ شێوەیەک حزبە سیاسیەکان لەگەڵ دەوڵەت لێک نەدرێن.
٥-٩/ هەموو تاکەکان لە بەردەم دادگا یەکسانن ، مافى خۆیانە بەبێ هیچ جیاوازییەک یاسا بیان پارێزێت.
٥-١٠/ هەر تاکێک ڕێگەى ڕوونى بۆ دیارى بکرێت، کاتێک لە دژى بڕیارە ئیداریەکان دەردەکرێت، سکاڵا بکات لە پێناوى ڕێزگرتنى مافە بنچینەییەکانى بە یاسا پێى دراوە.
بەندى (٦):- دەوڵەتانى لایەن لەم ڕێکەوتنەدا، دان دەنێن کە ئیرادە و ویستى دەربڕاوى گەل بە ئازادى و یەکسانى، لەڕێى هەڵبژاردنى پاکژ و خولاوخولدا، بنچینەى دەسەڵات و شەرعیەتى هەموو حکومەتەکانە.
به‌ندی (7) / له‌پێناو مسۆگه‌ركردنی ویست و ئیراده‌ی گه‌ل، پێویسته ببێته بنچینه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ت، حكومه‌ته‌كانی لایه‌ن له‌م په‌یماننامه‌یه هه‌ڵده‌ستن به:-
7-1/ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئازاد له‌ماوه‌ی دیاریكراوی گونجاو‌دا به‌پێی یاسا.
7-2/ به‌هه‌ڵبژاردنی گشتی سه‌رجه‌م كورسیه‌كان رێگه‌بدرێت له‌ئه‌نجومه‌ندا كێبركێیان له‌سه‌ر بكرێت.
7-3/ مافی ده‌نگدان بۆ هاوڵاتیان مسۆگه‌ر بكرێت.
7-4/ شێوازی ده‌نگدان به‌هه‌ڵبژاردنی گشتی فه‌راهه‌م بكرێت، ده‌نگه‌كان وه‌كیه‌ك پۆلێن بكرێن و بژمێردرێن به‌ئه‌مانه‌ته‌وه راگه‌یه‌ندرێت بێ جیاوازی.
7-5/ رێز له‌مافی هاوڵاتییان بگیرێت كاتی به‌ده‌ستهێنانی هه‌ر پله‌و پایه‌یه‌كی سیاسی به خۆپاڵاوتنی تاكی خۆی یان له‌ڕێی حزب و رێكخراوه‌كانه‌وه به‌بێ جیاوازی.
7-6 / رێز بگیرێت له تاك و كۆمه‌ڵه‌كان كاتێ حزبی سیاسی یان هه‌ر رێكخراوه‌یه‌كی سیاسی پێك ده‌هێنن، به ته‌واوی ئازادیه‌وه گرنتی یاسایی بدرێت به حزب و رێكخراوه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن كێبركێ له‌گه‌ڵ یه‌كتردا بكه‌ن. كه‌واته ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێدان بنه‌مای پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تیه‌كانن ئێمه ده‌توانین پێوانه و هه‌ڵسه‌نگاندنی سیستم و شێوازی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق بكه‌ین بزانین به‌گوێره‌ی كام پێوه‌ره و له‌كام لایەن لاداوه و له‌كام یانه‌وه نزیكه و له‌كێوه دوور كه‌وتۆته‌وه؟.
– سه‌ره‌تا مافی به‌شداریكردن بۆ هه‌موان به‌پێی ده‌ستور و یاسا فه‌راهه‌مكراوه به‌و مه‌رجانه‌ی له یاسادا دیاریكراوه.
– مافی خۆپاڵاوتن پێكهێنانی پارت و كۆمه‌ڵه‌كان به یاسا رێكخراوه و تاكه‌كان ده‌توانن تیادا به‌شدار بن.
– مافی ده‌نگدانی تاك به نهێنی له هه‌ڵبژاردنی گشتی فه‌راهه‌مكراوه.
– راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كان له واده‌ی زۆر خێرادا ده‌كرێت، هه‌ڵبژاردن خولاو خول دیاریكراوه بۆ هه‌ر خولێك 4 ساڵی ته‌واوه له ده‌سپێكی یه‌كه‌م دانیشتن ده‌ست پێده‌كات.
– ده‌نگده‌ر ئازاده له‌كاتی ده‌نگداندا ده‌نگ به كام حزب و نوێنه‌ر ده‌دا.
– ده‌نگی ئافره‌تێك هه‌مان هێزی ده‌نگی پیاوێكی هه‌یه له هه‌ڵبژاردندا. ئه‌وانه و چه‌ندین پێوه‌ری تر كه زۆر گرنگن له ده‌ستوری عیراق و یاسادا مسۆگه‌ری و زامنی جێبه‌جێكردنیان كراوه، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی باسمانكردن چێوه‌ی یاسایی (الاطار القانونی) هه‌ڵبژاردنه‌كان نین به‌ڵكوو چه‌ندین یاسا و رێسای تر هه‌ن فه‌رمان به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌كه‌ن و لێهاتوویی ده‌نگده‌ر و پاڵێوراو و پارت و كۆمه‌ڵه‌كان دیاری ده‌كه‌ن. هه‌ندێك جار ئه‌و یاسایانه ده‌بنه به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م حزبێك یان پاڵێوراوه‌كانیان كه مافی پاڵێوراوییان لێده‌ستێننه‌وه و دووریان ده‌خه‌نه‌وه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا مافی خۆپاڵاوتن و كێبركێیان پێ‌نادرێت. ئه‌گه‌ر به وردی بێینه سه‌ر باسی چێوه‌ی یاسایی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كه وابڕیاره له 11/ 11/ 2025 ئه‌نجام بدرێت، ئه‌و یاسا و رێسایانه بێنینه به‌رباس ده‌بینین كه بێجگه له ده‌ستور و یاسای هه‌ڵبژاردن كۆمه‌ڵێك یاسا و رێساتی تر فه‌رمانی پێده‌كات و لێهاتوویی ده‌نگده‌ر و حزب و پاڵێوراو دیاری ده‌كات كه گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن:
* سه‌ره‌تا پێویستمان به‌وه‌یه پێناسێكی كورتی چێوه‌ی یاسایی هه‌ڵبژاردن بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌رانمان بزانن مه‌به‌ستمان له چێوه‌ی یاسایی چیه. مه‌به‌ست له چێوه‌ی یاسایی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق (الاطار القانونی للانتخابات مجلس النواب ):- له رووی زمانه‌وانیه‌وه چێوه واتا ده‌وردانی هه‌ر شتێك بدرێت له ڕووكه‌شی ده‌ره‌وه به‌ڵام له رووی ده‌سته‌واژه‌وه مه‌به‌ستمان له چێوه‌ی یاسایی هه‌ڵبژاردنه‌كان:- ئه‌وه‌یه كه بریتین له كۆمه‌ڵێك یاسا و رێسا پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن رێكده‌خات، له سه‌رجه‌م قۆناغه‌كاندا، له ده‌سپێكه‌وه كه دیاری كردنی لێهاتوووی ده‌نگده‌ر و پاڵێوراوان و حزبەکانە، تا ده‌گاته سیستمی هه‌ڵبژاردن، خشته‌ی كات، و بنه‌ماكانی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن و رێكاره‌كانی، دابه‌شكردنی كورسییه‌كان.
یه‌كه‌م: ده‌ستوری عیراق: له‌سه‌رووی هه‌موو یاسا‌و رێساكانه‌وه ده‌ستوری وڵاته كه نه‌خشه رێگای سستمی ده‌ستاوده‌ستكردنی دەسەڵات دیاری ده‌كات، ده‌ستوری عیراقیش به ووردی سستمی. هەڵبژاردن و مافی ئازادی ده‌نگدان و خۆپاڵاوتن و ئازادی. هەڵبژاردنی مسۆگه‌ر كردووه، بۆ هه‌موو تاكه‌كانی عیراق بێ جیاوازی ڕه‌گه‌ز و ئایین و نه‌ته‌وه یان مه‌زهه‌ب، كاتێ هاتوه چێوه‌یه‌كی به‌هێزی داناوه كه له زۆر مادده‌دا ئاماژه‌ی به‌و بابه‌ته كردوه به‌نموونه ئاماژه به گرنگترین ئه‌و مادانه ده‌ده‌ین كه ده‌ستووری هه‌میشه‌ی عیراق ساڵی 2005 دیاری كردووه :-
ماده‌ی (1) / كۆماری عیراق یه‌ك دەوڵەتێكی فیدراڵی سه‌ربه‌خۆیه (دوله‌تێكی ئیتیحادیی موسته‌قیلله)، سه‌روه‌ری ته‌واوی هه‌یه، سستمی فه‌رمانره‌وایی تیایدا كۆماری نوێنه‌رایه‌تی (په‌رله‌مانی) دیموكراتییه، ئه‌م ده‌ستوره زامنی یه‌كپارچه‌یی خاكی عیراقه.
ماده‌ی (5)/ یاسا سه‌روه‌ره، گه‌ل سه‌رچاوه‌ی دەسەڵاته‌كانه و شه‌رعییه‌ت و پیاده ده‌كرێت به هەڵبژاردنی نهێنی و گشتی و راسته‌وخۆ له رێی دامه‌زراوه ده‌ستوریه‌كانه‌وه.
ماده‌ی (6)/ ئالوێری دەسەڵات به ئاشتیانه ده‌بێت له رێی ئامرازه دیموكراتیه‌كانی له‌م ده‌ستوره‌دا ده‌قی له‌سه‌ر هێنراوه.
ماده‌ی (20) / هاوڵاتیان پیاوان و ژنان، مافی به‌شداریكردنی كاروباری گشتیان هه‌یه، ئه‌و مافانه پیاده بكه‌ن، له‌نێوانیشیاندا مافی ده‌نگدان و هەڵبژاردن و خۆ پاڵاوتن.
ماده‌ی (39)/ ئازادی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه و پارته سیاسیه‌كان، یان چونه ناویان زامن كراوه، به یاسا رێكده‌خرێت.
بێجگه له ده‌ستور كۆمه‌ڵێك یاسا‌و رێسا هه‌ن كه چێوه‌ی یاسای. هەڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق 2025 پێكده‌هێنن كه ئه‌مانه:
یه‌كه‌م: یاسای هەڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ژماره 12ی ساڵی 2019 كه به یاسای ژماره(4) ساڵی 2023 هه‌مواركراوه به یاسای كاراپێكراو ناسراوه.
دووه‌م: یاسای كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هەڵبژاردنه‌كان ژماره (31)ساڵی 2019.
سێیه‌م: یاسای حزب و رێكخراوه‌كان ژماره 36 ساڵی 2015.
چواره‌م: یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی حزبی به‌عس ژماره(32) ی ساڵی 2016.
پێنجه‌م: یاسای ده‌سته‌ی نیشتمانی پرسینه‌وه و دادوه‌ری ژماره (10) ساڵی 2008.
شه‌شه‌م: رێكار و رێنمایی و سستمه‌كانی كۆمسیۆن ده‌ریده‌كه‌ن بۆ هەڵبژاردن و ده‌نگدان و خۆپاڵاوتن و هه‌لمه‌ت بۆ دروست به‌رێوه‌بردنی هەڵبژاردن. سه‌رجه‌می ئه‌م یاسا و رێسایانه له‌م هەڵبژاردنه‌دا كاریان پێده‌كرێت و به‌سه‌ر پاڵێوراو و ده‌نگده‌ردا له قۆناغ به قۆناغی هەڵبژاردن په‌یره‌و ده‌كرێت. بۆ نموونه له قۆناغی تۆمار و تاوتوێكردنی لێهاتووی پاڵێوراواندا جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسایانه‌ی سه‌ره‌وه به روونی ده‌رده‌كه‌وێت كاتێك به پێی هه‌ر یاسایه‌كیان چه‌ندین پاڵێوراو دوورخراونه‌ته‌وه و مافی خۆپاڵاوتنیان لێ سه‌ندراوه‌ته‌وه.
كه‌واته به‌ڕوونی بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و یاسایانه‌ی ئاماژه‌مان پێكردن به‌سه‌ر پاڵێوراواندا جێبه‌جێكراوه بۆیه سه‌رجه‌میان پێكه‌وه چێوه‌ی یاسایی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق 2025 پێكده‌هێنن به‌سه‌ر پارت و پاڵێوراو و ده‌نگده‌رادا جێبه‌جێ كراون و ده‌كرێن له قۆناغه‌كانی هه‌ڵبژاردندا. بۆیه حزب و پاڵێوراوان به‌تایبه‌تی دامه‌زراوه‌ی هه‌ڵبژاردنیان پێویسته بڕگه‌كانی ئه‌و یاسایانه به‌باشی شیكار بكه‌ن كاتی ده‌ستنیشان كردنی پاڵێوراوان و چوونه ناو كایه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه.
* شاره‌زای هه‌ڵبژاردن