
خەبات – ساسان دەروێش
هەوڵدان بۆ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی ڕۆژی جیهانیی کەسانی بێسەروشوێن تایبەت نییە بە ته‌نیا وڵات و شوێنێک، بەڵکوو ئەوە خوڵقاندنی جەنگەکانە کە ڕێژەی کەسە ونبووەکان دیاری دەکات، بەدەر لەوەش لە وڵاتانی ئەورووپا و ئەمەریکا لە ڕۆژانی ئاسایی ژیان، ونبوونی کەسانێک ڕووئەدات لە ڕفاندن و بێسەروشوێنکردنیان، بە گشتی لە جیهاندا کەسانی بێسەروشوێن کەسوکاریان بەشوێنیاندا دەگەڕێن و لێیان دەپرسنەوە، بۆ ئەمەش کۆمەڵێک لە چالاکوان و ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی جۆراوجۆر بەدواداچوونیان بۆ دەکات. نەتەوەی کوردیش بەدەرنییە لەم ماڵوێرانییە لە بێسەروشوێن کردنی ڕۆڵەکانی لە هەموو تەمەنە جیاوازەکاندا بە نێر و مێ لە دەست زوڵم و زۆرداریی بەعس كه بە درێژایی زیاتر له 30 ساڵ ڕۆڵەی کوردیان بێسەروشوێن کرد و دواتر تیرۆریستانی داعش هەمان ڕەفتاریان بەرانبەر ئێزدی دووباره كرده‌وه، هەشت قۆناغی ئەنفال و کیمیابارانی هەڵەبجە و شنگالیش نموونەی حاشاهەڵنەگرن لەم تاوانانە.
گەڕانەوە بۆ مێژووی ڕۆژی جیهانیی بێسەروشوێنان
30ی ئابی هەموو ساڵێک ڕۆژی جیهانیی بێسەروشوێنکراوانە، مێژووی دروستبوونی ئەم ڕۆژەش دەگەڕێتەوە بۆ دەسپێشخەریی کۆمەڵە و یەکێتیی کەسوکاری دەستگیر و بێسەروشوێن کراوان لە وڵاتانی یەکێتیی ئەمه‌ریکای لاتین، لە ساڵی 1981 دا ڕێکخراوێکی ناحکوومییان دامەزراند لە کۆستاریکا کە نوێنەرایەتیی ناوخۆی وڵات و هەرێمەکان و وچەند وڵاتێکی دەوروبەری دەکرد وەک تیمێکی ڕێکخراوەکان دژ بە زیندانیی نهێنی و بێسەروشوێن کردنی زۆرەملێ، کار و چالاکییان دەکرد لە چەند دەوڵەتێکی ئەمه‌ریکای لاتین.
کورد بە فەرمی حه‌وت کەیسی جینۆسایدی لە دادگای باڵای تاوانەکانی عێراقدا هەیە
عەدالەت عومەر ساڵح، نووسەر و لێکۆڵەری بواری جینۆساید لەوبارەیەوە دەڵێت: تاکوو ئەمرۆ نەتەوەیەکگرتووەکان نە تەنیا نەیتوانیوە لە هیچ شوێنێکی ئەم جیهانە ڕێگری لە بێسەروشوێنبوونی مرۆڤەکان بکات، تەنانەت نەیتوانی ڕۆڵ بگێڕێت لە دۆزینەوەی بێسەروشوێنکراوەکان و دەستەبەرکردنی دادپەروەری بۆ کەسوکاری قوربانییان لە جیهاندا بە گەلی کوردیشەوە.
هەروەها دەشڵێت: کورد بە فەرمی حه‌وت کەیسی جینۆساید و تاوانی جەنگ و دژە مرۆڤایەتی لە دادگای باڵای تاوانەکانی عێراقدا هەیە کە سەدان هەزار کەسی بەدەست دەوڵەتی عێراق بەتایبەتی لە سەردەمی ڕژێمی بەعسی ڕووخاو لە تاوانە یەک لە دوای یەکەکان کە هەموویان تاوانی نێودەوڵەتین بێسەروشوێنکراوە و تا ئێستا سۆراخیان بە دیار نەکەوتووە و زۆربەیان لە ناو گۆڕەبەکۆمەڵەکان لە چواردە پارێزگای عێراق بەتایبەتی لە باشوور و ناوەڕاستی عێراقدا بێسەروشوێن ماونەتەوە.
هەروەها لە ساڵی 2014 لە هێرشەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە پرۆسەی جینۆسایدی ئێزدییەکان بە هەزاران ئێزدی ڕفێنران و بێسەروشوێن کران کە چارەنووسی بەشێکیان لە ناو گۆڕە بە کۆمەڵەکان و بەشێکیان به نادیاری ماوەتەوە. لە کیمیابارانکردنی هەڵەبجەش کۆمەڵێک منداڵ و گەورە بێسەروشوێن بوون تا ئێستاش بەدوایاندا دەگەڕێن.
بەدوای مناڵانی ونبووی هەڵەبجە دەگەڕێن
هه‌روه‌ها کۆچەر محەمەد حەمە سەعید چالاکوان و نیشتەجێی ئەڵمانیا لەدایکبووی پارێزگای هەڵەبجە بۆ خەبات گوتی: ئه‌م بۆنه‌یه ساڵانه له هه‌موو جیهاندا به‌رز ڕاده‌گیرێت.
به دڵنیاییه‌وه گرنگترین هۆكاری بێسه‌روشوێنبوونی كه‌سه‌كان جه‌نگه‌كانن، چوونكه له هه‌موو جه‌نگێكدا ژماره‌یه‌ك كه‌س بێسه‌روشوێن ده‌كرێن، له عێراق و ئه‌و ناوچانه‌ی شه‌ڕیان تیادایه وێرانكارییه‌كان ده‌بنه به‌شێك له دیمه‌نه‌كانی دوای جه‌نگ، خۆمان وه‌ك گه‌لێكی سته‌ملێكراو شایه‌دی كۆمه‌ڵێكی زۆر له‌و تراژیدیایانه‌ین هه‌ر له جه‌نگی عێڕاق و ئێران تاوه‌كوو جه‌نگی كوێت و جه‌نگی هاوپه‌یمانان دژ به ڕژێمی له‌ناوچووی بەعس، كاره‌ساتی ئه‌نفال و كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و كوردی فه‌یلی و بارزانییه‌كان و ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گری ئه‌م دیارده‌یه‌ن. گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان له باشووری عێراق نیشانه‌ی تاوانی دڕندانه‌ی ڕژێمی پێشوون، له ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی ساڵی 1991 كۆچی ملیۆنی خەڵکی کوردستان بۆ سنوورەکان تیاچوون و دابڕانی کەسەکان لەگەڵ یەکتر و داگیركردنی شنگال له‌لایه‌ن تیرۆریستانی داعش و ڕفاندنی چەندان لە ئافرەتەکانیان كه تا ئێستا بێسه‌روشوێنن، نابێت هه‌وڵ و ماندووبوونی ڕێكخراوه‌كانی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی، له‌به‌رچاو نه‌گرین كه به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ئازاره‌كانی كه‌سوكاری بێسه‌روشوێنبووانی شه‌ڕدان و هه‌ّوڵ ده‌ده‌ن له ئازاری ئه‌و قوربانییانه تێبگه‌ن و هاوبه‌ش بن له‌گه‌ڵیان بۆ ئاشكراكردنی چاره‌نووسی بێسه‌روشوێنبووان، بە هیوام بەدواداچوونی زیاتر بۆ ڕۆڵەکانی کورد بکرێت و گوشار بخرێتە سەر حکوومەتی عێراق بۆ دیاریکردنی چارەنووسیان و قەرەبووکردنەوەی کەسوکاریان و گەڕانی زیاتر بە دوای منداڵانی ونبووی هەڵەبجەییەکان کە لە کارەساتی ساڵی 1988 لە یەکتر دابڕان.