خەبات: حەمید سورچی:- لە چوارچێوەی کار و چالاکییەکانیدا سەنتەری ڕۆشنبیریی شەقڵاو، لە هۆڵی ناوەندی وەرزش و لاوانی شەقڵاوە، بە ئامادەبوونی ڕۆشنبیران و ژمارەیەک لە ئەدەیبدۆستانی شارەکە لە کۆڕێکدا پەرتووکی (لەگەڵ ڕەگەزی بەرانبەر) ی نووسەر م. ڕێباز ئارام عەبدوڵرەحمان ناسێندرا، لە میانەی کۆڕەکەدا نووسەر باسی لە ناوەرۆکی پەرتووکەکە کرد و دواتر لە لایەن ئامادەبووان سەرنج و تێبینیەکان خرانەڕوو، پەرتووکەکەش بەخشرایە ئامادەبووان.