تەمویلی مووچەی مانگی حوزەیران خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان، ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه و تیایدا هاتووه، ڕۆژی دووشەممە (٢٠٢٥/٩/١ ) بڕی ( ١،٠٠٧،٣٥٢،٠٠٠،٠٠٠) یەک ترلیۆن و حەوت ملیار و سێ سەد و پەنجاو دوو ملیۆن دینار، وەک تەمویلی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له داهاتوویه‌كی نزیكدا وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شه‌شی مووچه‌خۆران بكات.