ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە، یانەی چێڵسی ئینگلیزی سوورە لەسەر ئەوەی لیڤەرپوول قەرەبووی ڕیۆ نگۆمۆهای یاریزانە لاوەكە بداتەوە، کە هاوینی ڕابردوو بەشێوەیەکی بێبەرامبەر لە چێڵسییەوە پەیوەندی بە یانەی لیڤەرپوولەوە کرد.
دوای نزیکەی ساڵێک لە گواستنەوەی، تا ئێستا هیچ یانەیەکی پریمەرلیگ نەگەیشتووەتە بڕیارێکی فەرمی سەبارەت بە قەرەبووکردنەوە، بەمەش کێشەکە بە هەڵپەسێردراوی نێوان هەردوو یانە ماوەتەوە.