لە ئەنجامی شەڕەکەی لالەزار دا سێ کارمەندی هێزە ئەمنییەکانیان کوژراون کە سەر بە هێزە جیاوازەکانی، دژەتیرۆر، کۆماندۆ و ئۆپەراسیۆنن. 

لە ئێوارەی پێنجشەممەوە هێزێکی زۆر لە لالەزاری سلێمانی جێگیر کرابوو بۆ دەستگیرکردنی لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل. بەیانیی ئەمڕۆ دوای چوار کاژێر لە شەڕ، لاهوور شێخ جەنگی، ئاراس و پۆلادی برای دەستگیر کران.

لە ئەنجامی شەڕەکە؛ ئاری شێخ سوعاد تاڵەبانی، کارمەندی دژەتیرۆری سلێمانی، دیار سەردار حەکیم، کارمەندی کۆماندۆ و سەرمەند عەلی، کارمەندی ئۆپەراسیۆن کوژراون.

بەگوێرەی زانیارییەکان  15ـ  کارمەندی دیکەی هێزە ئەمنییەکان بریندار بوون.