سهرهتا وتار 79 ساڵ خهبات و رێکخستن و داکۆکی و بەردەوام لە مافی كوردستانیان
سامان حەمەدەمین عەلی
بەراورد بە پارتە سیاسیە کوردستانییەکان و تەنانەت هەرێمایەتیش، پارتی دیموکراتی کوردستان جیاوازییەکی زۆری لە چەندایەتی و چۆنایەتی خەبات و تێکۆشان هەیە و تائێستاش لەسەر ئەو پرۆسە بەردەوامە،هەرلە سەرەتای دروستبوونی لەسەر دەستی بارزانی نەمر.
دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان لەو ئان و ساتەدا ، هەموو ئەو بۆشاییە مێژوویە و مرۆیی وپیلانی دوژمنان و ناهۆشیارییەی پرکردەوە، کە دوژمنان خەباتیان لە پێناو دەکرد تاکو کورد بە لاوازی بهێڵنەوە. ئەم خەباتەی پارتی بووە بنەمایەکی مێژووی گرنگ و چۆنایەتی خەبات بۆ رەتکردنەوەی ژێر دەستەی دوژمنانی کورد، ئیتر دروستبوونی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە هۆکارێکی گرنگ کە سەرجەم چین و توێژە جیاوازەکان بێ جیاوازی تەمەن و کاروپیشە لەخۆی کۆبکاتەوە وببێتە سەرچاوەیەکی گرنگی یەکخستن و رێکخستن ویەکبونی نەتەوەیی، هاوکات نەهێشتنی ئەو ناهۆشیارییەی کورد وەکو نەتەوەیەکی پاشکۆی بمێنێتەوەو دەستەمۆی پیلانی دوژمنان بێت.
سەرجەمی ئەو ئەرکە گرنگانە و خەباتی دوور و درێژی پارتی بوونە پرۆسەیەکی بەردەوام کە خەلک وپارتی دیموکراتی کوردستان بوونە دوانەی یەک ئامانج و وەکو پارتێکی پێشەنگی مێژوویی بناسرێ و بمێنێتەوە. ئەگەر چی ئەو ئەرکانە ئاسان نەبووینە، بەڵام دەستپێکی خەبات بەرابەرایەتی بارزانی نەمر؛ ئامانجیان زۆر گرنگتر و دوورتر ووردتربوو، هەربۆیە لەلایەنی چەندایەتی تەمەن و توانای مرۆیی و سیاسی ئێستا پێشەنگی پارتە کوردستانیەکانە وخاوەنی زۆرترین متمانەی جەماوەرو فراوانترین پەیوەندی و هاوپەیمانی سیاسیە بۆ گەیشتن بەئامانجی نەتەوەیی.
هەڵگیرساندنی هەردوو شۆرشی مەزنی ئەیلول وگولان لە هەناوی ئەو هەوڵ و خەبات و تێکۆشانە بوونە دووشانازی گەورە و مەزن کە کورد پێبناسرێ دەستکەوتی گرنگ وەدەست بێت، لەدوای ڕاپەرین و دروستبوونی حکومەتی هەرێم و پەرلەمانی کوردستان لە سەر هەمان پرۆسەی یەکبوون و داکۆکی لەمافی نەتەوایەتی بەردەوام بوو، پێش هەموو پارتە کوردستانیەکان بووە پارێزەری دەستکەوتە سیاسیەکانی هەرێم و پاریزەری بەرژەوەندییەکانی نەتەوەیی و توانی پەیوەندییەکانی بەرەو ئاستی نێودەولەتی ببات ، کورد بکاتە خاوەن دۆست و پشتیوانی راستە قینە، لەگەل سەرجەم پارتە کوردستانیەکان خەبات بۆیەکبوونی نەتەوەیی و رزگاری بکات. هاوکات لە ناوەخۆی هەرێمدا؛ سەرۆکایەتی سیاسی و ئیداری ومێژووی هەرێم و حکومەت وەرگرێ و بەو پەری دلسۆزییەوە خزمەتی بەرژەوەندییەکانی نەتەوەیی و هەرێم و خەڵک بکات، هەموو ئەو هەوڵ و خەبات و تێکۆشانە بە نەپساوەیی و بێ دابڕان، ئەمەش لایەنێکی تری بەهێزی پارتی دیموکراتی کوردستانە سەرباری سەختی و بارودۆخی ناوخۆیی و هەرێمی و نێودەوڵەتی؛ پارتی لە پرۆسەی خەبات و تێکۆشان بەردەوامە.