ترامپ بڕیاری پاككردنەوەی واشنتۆنی دا !

108

غازی حەسەن
بۆ دەبێت سەرۆك (ترامپ) بڕیاری پاككردنەوەی واشنۆتنی پایتەختی ئەمەریكای دابێت؟ لە كاتێكدا ژمارەی بێ شوێن و جێگاكان ئەمساڵ بەراورد بە پار لە لە زیادبوونە و تەنیا گوایە ژمارەی تاوانیش لە دابەزینە. ئەو، كە لەم شارە بەنێوبانگەدا دەژیت، هەست بە مەترسیی تاوان و خراپی بژێوی خەڵك و ئاڵۆزی ژیانیان دەكات.سەرۆك (ترامپ) بڕیاری لەناكاو، هەروەها جیاواز لە سەرۆكەكانی دیكە دەدات، ئەو دەیەوێت گەندەڵی لەنێو ئیدارەكەیدا نەهێڵێت و كەمی بكاتەوە، هەروەها ئەمجارە بڕیاری داوە ئەم پایتەختە كە هەموو جیهان بە گرنگ و جێگای بڕیاری سەرەكی و خودان ئابوورییەكی بەهێزی دەناسن، لەم جۆرە كەسانە پاك بكاتەوە، كە شوێنی ژیان و خانوویان نییە و لە شەقامە گشتییەكاندا دەژین.

ئەوانەی بێ شوێنن
بەپێی خەمڵاندنەكان، لە مانگی یەكی ساڵی 2023 دا 653 هەزار و 100 كەس لە ئەمەریكا تووشی بێ ماڵ و جێگا و پەناگە بوون. ئەمەش بە بەراورد بە ساڵی پێشوو بە ڕێژەی 12% زیادی كردووە. بەپێی بەكارهێنەری زانیارییە فەرمییەكانی حكوومەت و لە گاڤێكدا ئامانج و ستراتیژێكی دیاریكراو بۆ كەمكردنەوەی بێ ماڵ و جێگا و پەناگە هەیە، بە شێوەیەكی گشتی ئاستەكە بە ڕێژەی 25% زیادی كردووە.

ژمارەی ڕاستەقینەی ساڵی 2025 بەپێی زانیارییە فەرمییەكان گۆڕاوە. بە گشتی ڕێژەی بێ ماڵ و حاڵ لە ساڵی 2022 نزیكەی 1075 بووە و لە هەر هەزار كەسێك. ژمارەكە لە ساڵی 2024 بۆ 2.3 لە هەر هەزار كەسێك بەرز بۆتەوە و زیادی كردووە. ئەمەش نیشانی دەدات ژمارەكان بە ڕێژەی 30% زیادی كردووە.

وەكو سەرچاوە فەرمییەكانی توێژینەوە لە ئەمەریكا باسی دەكەن، ئەم زیادبوونە هۆكاری زۆرە و پێیان وایە یەكێك لە ئەگەرەكان پەیوەندی بە بەرزبوونەوەی نرخی كرێی خانوو، لەگەڵ زیادبوونی ژمارەی بێ جێگا و ماڵ و شوێن هەیە. بێگومان لە ساڵی 2021 ەوە لە ڕووی ئابوورییەوە نرخی كاڵا و شتومەك بەرز بۆتەوە ئەمەش كاریگەری لەسەر بوارەكانی خزمەتگوزاری دروست كردووە. لە هەمان ساڵدا هەڵاوسان گەیشتۆتە سەرووی 2%.لە بیری نەكەین هەڵاوسان لە كەرتی نیشتەجێبووندا بە تایبەتی شتێكی چەسپیوە، كەچی لە كانوونی دووەم بە ڕێژەی ساڵانە 4.8% زیادی كردووە. لەتەك ئەوەشدا شوێنی بەتاڵ بۆ كرێ لە كەمبوونەوەیە، وەكو دیاردەیەكی سەرنجڕاكێش سەیر دەكرێت و لە ساڵی 2009 ەوە ئەم دیاردەیە بەرەو زیادبوون دەڕوات. لەتەك ئەوانەشدا ڕاپۆرتەكان ئاماژەیان بەوە كردووە كە دیاردە و ڕووداوە سروشتییەكان و كۆچكردنیش وەكو دوو هۆكاری دیكە كاریگەرییان لەسەر زیادبوونی بێ ماڵ و جێگا و شوێن هەبووە.

زۆرترین بێ جێگا لە دە ویلایەتدا
(ترامپ) ناهەق نییە، كە ئەو شارە گرنگە لە كەسانی دوور لە بایەخ و بێ جێگا پاك بكاتەوە. زانیارییەكان ئاماژە بە دە ویلایەتی سەرەكی دەكەن، كە لە ساڵی 2024 دا زۆرترین ڕێژەی بێ ماڵ و جێگا و شوێنیان تێدا بووە. لەوانە: كۆڵۆمبیا 83.0، هاوای 81.0، نیویۆرك 81.0، ئۆریگۆن 54.0، ڤێرمۆنت 53.0، كالیفۆرنیا 48.0، ماساشوستس 42.0، واشنتن 40.0، ئەلاسكا 37.0، كۆلۆرادۆ 32.0 ، زۆربەی بێ ماڵ و جێگاكان لە شوێنی داڵدەدانی فریاگوزاری، یان خانووی كاتی دەژین و هاوبەشی كۆمەڵایەتیان كەمە، ئەو ڕێكخراوەی بۆ كەمكردنەوەی بێ ماڵ و جێگا و شوێنەكان لە پایتەخت كار دەكات، دەڵێت : نزیكەی 800 كەسیان بێ ماڵ و جێگا و شوێنن» و لەسەر شەقامەكان دەژین».بەرپرسێكی كۆشكی سپی ڕوونی كردۆتەوە بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكەی سەرۆك (ترامپ)، یاسا و ئەندامانی پۆلیس و هێزی سەربازی بەكاردەهێنن، ئەمەش بیرۆكەی ئەوەی هێناوەتە پێشەوە ئەم هێزانە لە شارەكە جێگیر بكرێن. بێگومان ئەمە لەكاتێكدا ئەم بیرۆكەیە هاتۆتە پێشەوە و پەیوەندی بە دوایین هێرشی تووندوتیژانە هەیە، كە كراوەتە سەر كارمەندێكی گەنجی ئیدارەی ترامپی سەرۆكی ئەمەریكا و ئەم كردەوەیە سەرۆكی تووڕە كردووە، بۆیە ئەویش بڕیاری پاككردنەوەی شارەكەی لە بێ جێگا و ڕێگاكان دا.سەرچاوەی پۆلیس دەڵێت لە پایتەخت ڕێژەی تاوانەكانی تووندوتیژیی لە حەوت مانگی یەكەمی ساڵی 2025 بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی 26% دابەزیوە، لە كاتێكدا ڕێژەی گشتیی تاوانەكان نزیكەی لە سەدا حەوت كەم بۆتەوە.

كۆشكی سپی ڕەتی كردەوە ئەو بنەما یاساییە ڕوون بكاتەوە كە سەرۆكی وڵات بۆ پاككردنەوەی پایتەخت لە بێ ماڵ و جێگا و شوێنەكان بەكاری دەهێنێت . هەروەها (موریێل بۆوسەر) سەرۆكی شارەوانی (دی سی/ واشنتن) جەختی لەوە كردۆتەوە، هەنووكە ڕێژەی تاوان لە كەمبوونەوە دایە.ترامپ لە پۆستێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ترامپ) لە سۆشیال تروس نووسیویەتی: «بێ ماڵ و جێگاكان دەبێت دەستبەجێ بچنە دەرەوە. ئێمە لە پایتەخت شوێنی نیشتەجێبوونتان بۆ دابین دەكەین، ئەمە بۆ تاوانباران نییە، ئەوانەی تاوانیان كردووە دەبێت بخرێنە زیندانەوە.

چارەسەر زیاتر لە 12 دەزگای فیدراڵی
شایانی باسە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، سەدان ئەفسەر و كارمەندی ئێف بی ئای و دەیان دەزگای فیدراڵی، لەوانە، نووسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدراڵی كۆچبەری و جێبەجێكردنی یاسای گومرگی ئیدارەی جێبەجێكردنی ماددەی هۆشبەرەكان، كە پێشتر ڕەوانەی شارەكە كراون لە جێبیەجێكردنی ئەم بڕیارە بەشداری دەكەن و نووسینگەی مەی، تووتن، چەكی ئاگرین و تەقەمەنی و سەرۆك دەسەڵاتی بەرفراوانی بەسەر 2700ئەندامی پاسەوانی نیشتمانی لە پایتەختدا هەیە، ئەم دەسەڵاتە لە ویلایەتەكاندا جیاوازە و سەرۆك بەتەنیا دەسەڵاتی بەكارهێنان و فەرماندانی نییە، لە چۆنیەتی بەكارهێنانی سوپا.سوپای ئەمەریكا بەگشتی بەپێی یاسا قەدەغەیە، ڕاستەوخۆ بەشداری لە چالاكییەكانی جێبەجێكردنی یاسای ناوخۆیی بكات.دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمەریكا لە هەفتەی یەكەمی مانگی ئابی 2025 ڕایگەیاند،پۆلیسی واشنتۆن دی سی دەخاتە ژێر كۆنترۆڵی فیدراڵی و پاسەوانی نیشتمانیش لەم شارە بڵاودەكاتەوە لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی «شەپۆلی نایاسایی» كەسانی بێ جێگا و ماڵ و شوێن.چارەسەر بەكارهێنانی سوپا و پۆلیس، نیشتەجێكردنی كەسانی جێ جێگا و ماڵ، زیندانیكردنی ئەوانەی تاوانبارن، سەرۆك دەسەڵاتی خۆی لە بەكارهێنانی هێزی سوپای فیدراڵی بەكار دەهێنێت. ئەمە وەكو چارەسەرێكی خێرا بیری لێ كراوەتەوە.