سهرهتا وتار هەردوو یاددە مەزنەکەی گەلی کورد.. جەژنی نەتەوەییمانە
سازان جەلال ئەحمد – سوید
لە ١٦ ی ئابی هەموو ساڵێک دوو یادی مەزن دەبنە میوانی هەستی هەموو کوردێکی نیاتمان پەروەر و دڵسۆز و هەروەها کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان. مێژووی خەباتی کوردانەی ئەم دوو یادە، ساڵانە گوڕ و تینی ئینتیمای نیشتمانی هەموو خەڵکی کوردستان دەهێنێتە جۆش. ساڵان ئەم دوویادە؛ دەبنەوە دەسپێکێکی نوێ بۆ نەوەی نوێ نیشتیمان پەروەران و شۆڕشگێڕا ن و خەباتکارانی میللەتەکەمان کە 79ساڵە مەیدانی خەباتیان چۆڵ نەکردووە و بەرزترین بەهای ژیان کە خۆێنی گەشە کردویانەتە قوربانی مانەوە و بەردەوامی و خۆڕاگریی نیشتیمان پەروەران. ئەم دویادە بریتین لە ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ساڵیادی لە دایکبونی ڕابەرو پێشمەرگەو سەرکردە مسعود بارزانی.
لەسایەی پاڵپشتی و خەباتی خەڵکی کوردستان و جەماوەر و کادیران؛ پارتی دیموکراتی کوردستان ڕۆژ دوای ڕۆژ لە گەشەسەندن و چالاکی بەردەوامدایە لەپێناو بەدەستهێنانی مافە نەتەوەیی و دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان؛ لەناوچەیەکدا کە ساڵەهای ساڵە کورد تێیدا قڕدەکرێن و بچوکترین مافی ژیان بە کورد ڕەوا نابینن.
هەر لەسەرەتای دەمەزراندنیەوە 16ی ئابی 1946 پارتی لە چەندین قۆناغ و هەوراز و نشێودا؛ بێوچان خەباتی کردوو بۆ ئازادی و سەربەخۆیی و سەرفەرازی خەڵکی کوردستان، لەم پێناوەشدا، پارتی بە سەدان هەزار شەهیدی داوە و چەندین شۆڕشی چۆشداوە وەکو (بزوتنەوەکانی شێخ عەبدسەلام بارزانی ، شێخ ئەحمەدی بارزان و شۆڕسەکانی بارزان یەک و بارزان دوو و باشداری لە کوماری کوردستان لە مهاباد و شۆڕشی ئەلوول بەسەرۆکایەتی مەلامستەفای بارزانی و شۆڕشی گوڵان بەسەرکرداهەتی شەهیدی هەمیشە زیندوو کاک ئیدریس بارزانی جوانەمەرگ و سەرۆک مەسعود بارزانی تێکۆشەر و جۆشدانی ڕاپەڕینە مەزنەکەی بەهاری1991 و بەشداری کاری پارتی و سەرۆک بارزانی لە ڕوخاندنی ڕژێمی سەددام حوسێن و شکاندنی دێوزمەی (داعش) و پاراستن و بەرگری کرنی لەشکری حکومەتی هەرێمی کوردستانو پێشمەرگەکانی پارتی لە قەوارەی هەرێمی کوردستان لە میانەی داستانەکانی (پردێ، مەحموودییە، سحێلا، تەلسقوف) ئەمانە و بێجگە لە ڕزگارکردنی ئیزدیخان و شاری سنگال.
خەبات و قوربانی و داستانەکانی پیشمەرگەکانی پارتی و بارزانی لە پێناو ئازادی و سەربەخۆیی و مافەدەستوورییەکانی خەڵکی وردستان لەبن نیێن و تاکو ئەمڕش لە مەیدانی سیاسەت و حوکمڕانی و ئاوەدان کردنەوە و پێشڤەچوون و خزمەتگوزاری بە خەڵکی کوردستان بەردەوامن، شایانی باسە پارتی بێجگە لە شۆڕشی چەکاداری و سیاسیی.. هەروەها پارتی سەرکەوتوو و چالاکاننە، ئەسپی خۆی تاوداوە لە شۆڕشی چاکسازیی کۆمەڵایەتی و کەلتوری و ئەدەبی و فەرهەنگی و پاراستن و دابین کردنی مافەکانی تاکی کورد و مافە ڕەواکانی ئافرەتان و سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگای کوردستانی لە چواچێوەی پەیڕەوکرنی سستم و سیاسەت لێبوردەیی و پێکەوەژیانی سەرجەم نەتەوە و ئاین و ئاینزاکانی کوردستان. بێگومان ڕۆڵی سەرۆک بارزانی و بەڕێزان نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم و مەسرووربارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پێشڤەچوون و بەرگری و پاراستنی خاک و خەڵکی کوردستان؛ ڕۆڵێکی بەرچاوە کە کەس ناتوانێ نکۆڵی لێ بکات.
پیرۆزبێت یادی لەدایکبونی مەرجەعی باڵای گەلی کورد؛ رابەری نەیەوەییمان کاکە مسعود بارزانی…
پیرۆزبێت 79ساڵیادی خەبات و شۆڕشگێڕی و نیشتمانپەروەریی،
پارتی دیموکراتی کوردستان.