خەبات: سەرهەنگ نەجمەدین:- بەسەرپەرشتی یەکێتی جمناستیک لقی هەولێر و بەهاوکاری وهەماهەنگی ئەکادیمیای براین، پاڵەوانیەتی جمناستیکی کوڕان و کچان بۆ یانەکان و یاریزانانی شاری هەولێر لە هۆڵی داخراوی یانەی ئەکاد بەڕێوەچوو، لەپاڵەوانێتیەکەدا نزیکەی 60 یاریزان لەسەر ئاستی کوڕان وکچان بەشدارییان تێدا کردبوو کە ماوەی یەک رۆژی خایاند، تیپە بەشداربووەکان بریتیبوون لە (تیپی کوڕان و کچانی ئەکادیمیای براین، یانەی پێشکەوتن، فێرگەی جمناستیکی هەولێر).
عەبدولڕەحمان ئادهم ئەندامی یەکێتی جمناستیک کوردستان و ناوبژیوانی یاری جمناستیک لەبارەی رێکخستن و بەرێوەبردنی پاڵەوانێتبیەکە بۆ خەبات ڕایگەیاند: پاڵەوانێتیەکە لەهەموو ڕوویەکەوە سەرکەوتوو بوو, ئەوەی جێی خۆشحاڵیی هەمووان بوو,رێژەیەکی زۆری یاریزانانی کوڕان و کچانی شاری هەولێر بەشدارییان لە پاڵەوانێتییەکەدا کردبوو، شایەنی باسە لە کۆتایی پاڵەوانێتییەکەشدا لەلایەن د.زەندی جەبار سەرۆکی لێژنەی ئۆلۆمپی- لقی هەولێر, خەڵات و دیاری بەسەر یاریزانانی بەشداربووی پاڵەوانێتیەکە دابەش کرا.