لە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی AS دا ئاشکرایکردووە، یانەی ڕیال مەدرید دوو یاریزانی بەرگری دەیڤید ئالابا و ئەنتۆنیۆ ڕودیگەر وەک بەشێک لە پرۆژەی داهاتوو نابینێت، چونکە یانەکە هیچ دانوستانێکی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکانیان دەستپێنەکردووە.
ئالابای تەمەن 33 ساڵ، بەدەست دووبارەبوونەوەی پێکان و بارگرانی مووچە زۆرەکەیەوە دەناڵێنێت، بەمەش فرۆشتنەکەی دەکاتە ئەولەویەتێک کە تا ئێستا جێبەجێ نەکراوە.
سەبارەت بە ڕودیگەری تەمەن 32 ساڵ، سەرەڕای ئەوەی یانەکە ڕێزی لە خۆبەخشییەکەی وەرزی ڕابردوودا هەبوو، بەڵام چانسی مانەوەی ئەو یاریزانە سنووردارە.