وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا له ڕاگه‌یاندراوێكی نوێیدا، ئاشكراى كرد، كه واشنتن سزاى نوێی به‌سه‌ر پێنج لایه‌ن و كه‌سدا سه‌پاند، كه هاوكار بوون بۆ پشتیوانیکردن لە بەرنامەی درۆنی ئێران.
له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه هاتووه: “ئەمریکا سزای بەسەر پێنج لایەن و کەس سەپاند کە بنکەکانیان لە ئێران، چین، تایوان و هۆنگ کۆنگ دایە”. ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، هۆكارى سزادانه‌كه بەهۆی ئه‌وه بووه، ئه‌و لایه‌ن و كه‌سانه، بەشدارییان کردووە لە دابینکردنی تەکنەلۆژیا و ئامێر بۆ پشتیوانیکردن لە بەرنامەی درۆنی ئێران.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، ئەم ڕێکارەی ئەمڕۆ پشتگیری لە یاداشتنامەی سەرۆکایەتی ئاسایشی نیشتمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی توانا شەڕانگێزییەکانی ئێران لە پەرەپێدانی مووشەك و تواناکانی دیکەی جەنگییه.
جه‌ختیش كراوه‌ته‌وه كه ئەمریکا هەموو ڕێکارەکان دەگرێتە بەر، لەوانەش سزاکانی سەر ئەو لایەنانەی کە بنکەکانیان لە وڵاتانی سێیەمدایە، بۆ ئاشکراکردن و تێکدانی پلانەکانی ئێران لە دابینکردنی ئامێر و کەلوپەلەکانی تایبەت بە بەرنامە درۆنییەکانی، کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناسەقامگیر دەکات