ئه‌مڕۆ هه‌ینى یه‌كى ئاب ئاسایشى نیشتمانى عێراق له راگه‌ینراوێكدا ئاشكراى ده‌كات دواى گه‌ڕانێك كه شه‌ش مانگى خایاندووه، توانیویانه له پارێزگاى موسه‌نا عه‌جاج ئه‌حمه‌د حه‌ردان بگرن، كه به “حه‌جاجى نوگره سه‌لمان” ناسراوه، له سه‌رده‌مى رژێمى سه‌دام به‌رپرسى ئاسایشى گرتووخانه‌ى به‌دناوى نوگره سه‌لمان بووه.
ئاسایشى نیشتمانى عێراق باس له‌وه ده‌كات عه‌جاج له سه‌رده‌مى رژێمى سه‌دام چه‌ندان پۆستى هه‌بووه له‌وانه ئه‌فسه‌رى كه‌رتى رمێسه بووه، دواتر كه‌رتى نه‌جمى و هیلال و موسه‌نا و دواجاریش به‌رپرسى كه‌رتى نوگره سه‌لمان بووه، به‌شداريى له كرده‌كانى له‌سێداره‌دان و گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان كردووه له سه‌ماوه.
له به‌شێكى تر‌ى راگه‌ینراوه‌كه ده‌ڵێ، “عه‌جاج له سه‌رده‌مى دیكتاتۆریه‌ت، به‌شدار بووه له زنجیره‌یه‌ك تاوانى دژ به مرۆڤایه‌تى ده‌رهه‌ق به سه‌تان هاووڵاتى عێراق به تایبه‌تى رۆڵه‌كانى نه‌ته‌وه‌ى كورد ئه‌وانه‌ى به زۆرملێ گوێزرابوونه‌وه سه‌ماوه. تاوانه‌كانى بریتى بوون له ئه‌شكه‌نجه‌دان و كوشتن و لاقه‌كردن له‌ناو گرتووخانه‌كه”.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ى بۆچى تا ئێستا نه‌گیراوه، ئاسایشى نیشتمانى ده‌ڵێ،” به مه‌به‌ستى فریودانى ده‌زگا ته‌ناهییه‌كان، كه‌سوكارى به درێژایى ماوه‌ى رابردوو وایان نیشان داوه مردووه، به‌ڵام به كۆششى هه‌واڵگريى و شیكردنه‌وه‌ى زانیارییه‌كان و تێكه‌ڵبوونى زانیارییه‌كان به دانپێنانه‌كانى رابردوو، شوێنه‌كه‌ى ئاشكرا بووه كه له ناو پارێزگاى سه‌لاحه‌دین (تكریت) بووه. دواى وه‌رگرتنى ره‌زامه‌ندى دادوه‌رى و وه‌رگرتنى وته‌ى قوربانیان.. تۆمه‌تبار گیراوه و راده‌ستى لایه‌نى لێكۆڵینه‌وه‌ى تایبه‌ت كراوه بۆ ته‌واوكردنى رێكاره یاساییه‌كان”.