لە كەناراوەكانی رۆژهەڵاتی لیببا، دەیان كۆچبەر لە ڕێگەیان بەرەو ئەورووپا، یەختەكەیان نقووم بوو و 18 كەسیان گیانیان لەدەست داوە و 50 كەسی دیكە بێسەرشوێنن.
ئاژانسی رۆیتەرز لە ڕێكخراوی نێودەوڵەتیی كۆچبەرانەوە گواستیەوە: بەهۆی نقبوومبوونی یەختێكەوە لە سەرەتای ئەم هەفتەیە، دەیان كۆچبەر لە سنووری شاری تەبرەقی لیبیا، كە دەیانویست بە ڕێگەی دەریادا بگەنە ئەورووپا، كەوتوونەتە نێو ئاوەوە و 18ـیان گیانیان لەدەست داوە، 10 كەس رزگار كراوە و 50 كەسی دیكە بێسەروشوێنن.
سەرچاوەیەكی دیپلۆماسی لە كونسوڵخانەی میسڕ لە بنغازی ڕایگەیاندووە: هەموو ئەو كۆچبەرانەی لەو یەختەدا نقووم بوون، خەڵكی میسڕن. 10 تەرم گەیاندراوەتەوە میسڕ و گەڕان بە دوای ونبواندا بەردەوامە.
بەشێكی ئەوانەی لە هەرێمی كوردستانەوە دەیانەوێ بچینە ئەورووپا، ئێستە بەو ڕێگەیەدا دەیانەوێ بگەنە شوێنی مەبەست.