له پرێس كۆنفڕانسێكدا به ئاماده‌بوونی قاسم ئه‌عره‌جی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان گوتی: “ئه‌مڕۆ پێشوازیمان له لێژنه‌یه‌كی باڵا كرد به سه‌رپه‌رشتیی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، شانده‌كه به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه هاتوون كه كاره‌كانیان له‌گه‌ڵ لێژنه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن له‌سه‌ر هێرشه درۆنیه‌كان كه ئاراسته‌ی هه‌رێمی كوردستان و كێڵه نه‌وتییه‌كان ده‌كرانه ئامانج.”
گوتیشی: “ئه‌وه چه‌ندین جاره ئه‌و كاره دووباره ده‌بوونه‌وه و پێشتریش لێژنه دروست كراوه و گه‌یشتوونه‌ته ئه‌نجام، به‌ڵام تاوه‌كوو ئێستا هیچ ڕێكارێكی یاسایی پێویست نه‌گیراوه‌ته به‌ر و سنوورێك بۆ ئه‌و گرووپانه دانه‌ده‌نرا، بۆیه هیوامان وایه كه ئه‌و لیژنه هاوبه‌شه ببێته كۆتایی كاره‌كانی لیژنه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه راستییه‌كان و ئه‌وانه‌ی له پشت هێرشه‌كانن ئاشكرا بكرێن و ڕیكاری یاساییان له‌به‌رامبه‌ردا بگیرێته به‌ر و چیتر كوردستان به چاوی دوژمن سه‌یر نه‌كه‌ن و دوور بكه‌ونه‌وه له هه‌ڕه‌شه‌كردن.”
وه‌زیری ناوخۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: “سه‌رۆكی حكوومه‌ت رایسپاردووین هه‌رچی پێویسته بۆ كارئاسانی بۆ لێژنه‌كه بیكه‌ین و هه‌رچی به‌ڵگه هه‌یه پێشكه‌شی لیژنه‌كه ده‌كرێ، بۆ ئه‌وه‌ی ئیتر كۆتایی به مه‌ترسییه‌كان بهێنرێت.”
ڕاشیگه‌یاند، به‌هۆی هێرشه‌كانه‌وه هه‌نارده‌كردنی نه‌وت ڕاوه‌ستابوو و به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتیش كه‌م ببوه‌وه، بۆیه وه‌ك پێویست نه‌توانرا ئه‌و ڕێژه نه‌وته به‌رهه‌م بهێنرێ بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێگه‌ی سۆمۆوه هه‌نارده بكرێ كه به‌پێی ئه‌و ڕیكه‌وتن و لێكتێگه‌یشتنه‌ی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق هه‌مانه كه له كاتی خۆیدا هه‌نارده بكرێ، بۆیه ئه‌وه‌ش پێویستی به كاته تاوه‌كوو كێڵگه‌كان بكه‌ونه توانای راسته‌قینه‌ی خۆیان.