دڵشاد مسته‌فا وه‌سانی
له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه 1921، تا به ڕۆژگاری ئه‌مڕۆ ده‌گات، هیچ كاتێك گفتوگۆی به‌غدا له‌گه‌ڵ كورد، له ڕوانگه‌ی بڕوابوون به مافی كورد و زمانی دیالۆگ و چاره‌سه‌ری ڕیشه‌یی نه‌بووه. به‌ڵكو بۆ كات به‌ڕێكردن و خۆ به‌هێزكردنه‌وه بووه، چونكه به‌درێژایی ته‌مه‌نی ئه‌و ده‌وڵه‌ته، به‌غدا هه‌میشه سوپا و چه‌كی به ئامرازێكی كاریگه‌ر و یه‌كلاكه‌ره‌وه زانیوه.
به‌غدا ناگۆڕێ
گرفتی گه‌وره ئه‌وه‌یه، له ماوه‌ی سه‌ت سالی ڕابردوودا، به‌غدا په‌ندی وه‌رنه‌گرتووه، به‌ڵكو قۆناغ به قۆناغ، ویستوویه‌تی سوود له ئه‌زموونی پێشووتری به‌كارهێنانی گفتوگۆ وه‌ك تاكتیك وه‌رگرێت. ناچینه قووڵایی مێژووی ده‌وڵه‌تی عێراق و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كورد. به چه‌ند سه‌ره‌قه‌ڵه‌مێك تیشك ده‌خه‌ینه سه‌ر ماوه‌ی دوای ساڵی 2003، كه به عێراقی نوێ ناسراوه.
یه‌كێك له قۆناغه زه‌حمه‌ته‌كانی دوای 2003، شه‌ڕی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور بوو، به‌ڵام له هه‌مووی گرنگتر، شاندی كورد به یه‌ك تیمی كارا به‌شداریی كرد. تێڕوانینی به‌غدا به‌رانبه‌ر كورد، گۆڕانی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه، هێشتا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كورد، به تاكتیك بۆ دۆزینه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی گونجاو و په‌نابردنه‌وه به‌ر هێز و بێده‌نگ كردنی كورد ده‌زانن. ڕۆژگاریش سه‌لماندوویه‌تی، ڕاسته ئه‌و تێڕوانینه به‌وه گه‌یشت له ڕێی به‌كارهێنانی شێوازه‌كانی جینۆساید، له هه‌ر قۆناغێكدا ژماره‌یه‌كی زۆری كورد له‌ناوببه‌ن، خاكی داگیر بكه‌ن، به لێشاو عه‌ره‌ب بێنن و دیموگرافیای كوردستان بگۆڕن، به‌ڵام جگه له ناسه‌قامگیری و دواكه‌وتنی عێراق، هیچی دیكه‌ی لێ به‌رهه‌م نه‌هاتووه، دۆزی كوردیش له جاران باشتر چووه‌ته پێشه‌وه، له سه‌ر ئاستی جیهاندا دۆزێكی ناسراوه.
چوونی سه‌رۆكی كوردستان و شاندی لایه‌نه‌كان بۆ به‌غدا
دوای ساڵی 2003، ئه‌مه‌ریكاییه‌كان داوایان له كورد كرد، به‌شداریی پڕۆسه‌ی سیاسیی عێراق بكه‌ن، به تایبه‌تیش بۆ نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور، به پێویستیان ده‌زانی هه‌موو پێكهاته‌كان له نووسینه‌وه‌یدا به‌شداربن، بۆیه داوایان له سه‌رۆك بارزانی كرد، بۆ به‌شداری له گفتوگۆی ده‌ستوور بچێته به‌غدا. ڕۆژی 6ی ئابی 2005 په‌رله‌مانی كوردستان كۆبووه‌وه و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیش ئاماده‌بوو، په‌رله‌مان له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیاری دا، شاندێكی گه‌وره‌ی لایه‌نه‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، بۆنووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری عێراق بچنه به‌غدا، كه پێكهاتبوون له:» نه‌وشیروان مسته‌فا – یه‌كێتی، سه‌لاحه‌دین به‌هائه‌دین – یه‌كگرتوو، كه‌مال شاكر- حزبی شیوعی، محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود- سۆشیالیست، كه‌رخی ئاڵتی برماغ- نوێنه‌ری توركمان، ڕۆمیۆ هه‌كاری- نوێنه‌ری كریستیان».
گفتوگۆ و موشه‌كباران
ڕۆژی 9ی ئاب به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێكه‌وتن و چوونه لای مام جه‌لال، ڕۆژی دواتر كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان ده‌ستی پێكرد. ماوه‌ی 18 ڕۆژ، له 10ی ئاب تا 28ی ئابی 2005، كۆبوونه‌وه‌ی چڕ و درێژخایه‌ن، له باره‌گا و شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی به‌ڕێوه‌چوو، بۆیه ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی پێشنیازی كردبوو، ئه‌و شه‌قامه‌ی باره‌گاكه‌ی لێیه ناوی لێ‌بندرێ شه‌قامی ده‌ستوور. له‌و ماوه‌یه‌دا، له كاتی سه‌رقاڵیی شانده‌كان به گفتووگۆی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور، 28 جار ئه‌و باره‌گایه موشه‌كباران كرا و شه‌هید و برینداریشی لێكه‌وته‌وه. دانوستانكارانی عێراقی له سه‌ر مێز پێداگرییان ده‌كرد، له ده‌ره‌وه‌ش به موشه‌كباران پشتیوانیان ده‌كرا. به‌ڵام شاندی كوردستان، خۆی ڕاگرت و شه‌ڕی ده‌ستوورییان كرد، ڕێگه‌یان له ده‌ستێوه‌ردانی به‌رده‌وام گرت.
ڕازیبوون و په‌شیمانبوونه‌وه‌ی شیعه‌كان
دانوستانكارانی كورد، هه‌وڵێكی زۆریان دا، تا مافی كورد و پێهاته‌كانیان له ده‌ستوور جێگیر كرد، چونكه گوشاری زۆر له‌سه‌ر كورد هه‌بوو، شیعه‌كان له گفتوگۆی خاڵ و هێڵه سه‌ره‌كی و مادده‌كان ڕێكده‌كه‌وتن، دواتر په‌شیمان ده‌بوونه‌وه. چونكه هه‌وڵیان ده‌دا ده‌ستوورێك بنووسرێته‌وه، وه‌ك ئه‌وان ده‌یانه‌وێت، نه‌ك وه‌ك واقیعی عێراقێكی فره نه‌ته‌وه و ئایین و مه‌زهه‌ب. په‌شیمانبوونه‌وه، سیمایه‌كی دیاری (عێراق نوێ)یه، له سه‌ره‌تای هه‌موو كابینه‌كان، دانوستانكارانی عێراق، به‌ڵێن به كورد ده‌ده‌ن ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری ڕێككه‌وتوون جێبه‌جێی ده‌كه‌ن، به‌ڵام زۆر نابات خۆیان له جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه‌كان ده‌دزنه‌وه.
سووننه‌كان عه‌وداڵی عێراقی جاران بوون
سووننه‌كان له جیاتی هه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ ئه‌و واقیعه نوێیه‌ی دروست ببوو، هه‌موو هه‌وڵ و توانایان بۆ هێشتنه‌وه‌ی عێراقی پێش 2003 بوو، ئه‌م تێڕوانینه‌یان وایلێكردن، له كۆبوونه‌وه‌كاندا، له‌سه‌ر بڕگه‌ی (عێراق به‌شێكی جیانه‌كراوه‌یه له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب) پێ دابگرن، بۆیه گفتوگۆیه‌كی زۆر له‌و باره‌یه‌وه كرا. سه‌رۆك بارزانی ناڕه‌زایی ده‌ربڕی و پێیڕاگه‌یاندن:»ڕێز و ستایشێكی زۆرمان بۆ نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب هه‌یه، به‌ڵام نه‌ته‌وه‌كانی تریش شانازی به ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یییانه‌وه ده‌كه‌ن، ئایا ڕه‌وا و مه‌عقوله به‌زۆر ناسنامه‌یه‌ك به‌سه‌ر هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی تری وه‌ك كورد و توركمان و كلدان و ئاشووردا بسه‌پێندرێت؟ « دواتر سه‌رۆك بارزانی پێشنیاز ده‌كات بڕگه‌كه بكرێته(عه‌ره‌ب له عێراق به‌شێكه له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب). به‌وه‌ش ڕازی نه‌بوون، بۆیه دواتر عه‌مر موسای كۆمكاری عه‌ره‌بی و مام جه‌لال و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، له‌سه‌ر بڕگه‌یه‌ك ڕێك ده‌كه‌ون و له مادده‌ی 3 ی ده‌ستووردا جێگیر ده‌كرێت، كه بریتییه له: عێراق وڵاتێكی فره نه‌ته‌وه و ئایین و مه‌زهه‌به، ئه‌ندامێكی دامه‌زرێنه‌ری كۆمكاری ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌كانه و به میساقه‌كه‌یه‌وه پابه‌نده، به‌شێكه له جیهانی ئیسلامی.
گه‌ڕانه‌وه‌ی شاندی كوردستان
دوای گفتوگۆیه‌كی زۆر، هه‌موو لایه‌نه به‌شداربووه‌كانی نووسینه‌وه‌ی ڕه‌شنووسی ده‌ستوور ڕێككه‌وتن، ڕۆژی 28ی ئابی 2005 ڕه‌شنووسه‌كه برایه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و په‌سند كرا، ڕۆژی 15ی تشرینی یه‌كه‌می 2005 بۆ ده‌نگدان به ده‌ستوور دیاریكرا، له 29ی ئاب سه‌رۆكی هه‌رێم و شاندی لایه‌نه‌كان گه‌ڕانه‌وه كوردستان.
سه‌رۆك بارزانی ڕازی نه‌بوو
سووننه‌كان هه‌ر چاویان له‌وه بوو، عێراق به مه‌ركه‌زی و ناسنامه‌ی عه‌ره‌بی بمێنێته‌وه، بۆیه دوای په‌سندكردنی ده‌ستوور له په‌رله‌مان و ئاماده‌كردنی بۆ ڕاپرسی، گوشاریان بۆ كورد هێنایه‌وه. ڕۆژی 6ی تشرینی یه‌كه‌می 2005، واته نۆ ڕۆژ پێش واده‌ی ده‌نگدانی گه‌لانی عێراق له‌سه‌ر ده‌ستوور، زاڵمای خه‌لیلزاد نوێنه‌ری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌یاد عه‌للاوی، بۆ سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی ڕوویان له گوندی (دۆرێ)ی ده‌ڤه‌ری بارزان كرد، داوای سووننه‌كانیان هێنابوو، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سكاری كۆتایی مادده‌ی سێ بكرێت، كه عێراقی به به‌شێك له جیهانی ئیسلامی داناوه، بكرێته (به‌شێكه له هه‌ردوو جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی) سه‌رۆك بارزانی پێیان ده‌ڵێ: ئایا لایه‌نه‌كانی دی ئاماده‌ن له هه‌مان مادده دا ئه‌م بڕگه‌یه‌ش زیاد بكرێت» و گه‌لی كوردستان به‌شێكه له نه‌ته‌وه‌ی كورد». شانده‌كه‌ش له‌وه گه‌یشتن كه كورد ناچێته ژێر باری هیچ داوا و گوشارێك، بۆیه ده‌ڵێن: ئه‌وه زه‌حمه‌ته و له‌وانه‌یه وڵاته ئیقلیمییه‌كانیش كێشه دروست بكه‌ن، با ده‌قی پێشوو وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه.
دوای 20 ساڵ له نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور
دوای 20 ساڵ له نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور و ده‌نگپێدانی له لایه‌ن گه‌لانی عێراقه‌وه، له ته‌ممووزی 2025، گفتوگۆی كورد و به‌غدا، به‌وه گه‌یشت به‌غدا مووچه ده‌نێرێ یان نا؟ دانوستانكاری عێراقی له هه‌ستیارترین بابه‌ت كه به ژیانی گه‌لی كوردستانه‌وه به‌نده، به‌وپه‌ری شانازییه‌وه كات ده‌كوشت، چونكه دانوستانكار هه‌ڵگری بیری نه‌هێشتنی قه‌واره‌ی ده‌ستووریی كوردستانه. سێ ساڵ دوای ڕاپرسیی ده‌ستوور، نیشانه‌كانی پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق له ده‌ستوور ده‌ركه‌وت.
ساڵی 2008 سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی مه‌ترسیی پشتگوێ خستنی ده‌ستووری بۆ ئایینده‌ی كوردستان و عێراق ڕاگه‌یاند، به‌ڵام به‌داخه‌وه له ناوخۆی كوردستان، میدیای هه‌ندێ لایه‌ن كاری له‌سه‌ر ئه‌وه كرد بارزانی كێشه‌ی شه‌خسیی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری مالكی هه‌یه. حكوومه‌تی عێراق ورده ورده پشتی له ده‌ستوور كرد، تا له 2014 بودجه‌ی كوردستانی بڕی، له ئۆكتۆبه‌ری 2017 سوپا و حه‌شد به به‌شداری ڕاسته‌وخۆی ئیقلیمی، په‌لاماری كوردستانیان دا، ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی عێراق كه‌ڵكه‌ڵه‌ی نه‌هێشتنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانی، لای به‌غدا زیاتر كرد. هه‌ر بۆیه له بڕینی بودجه بڕیاری خۆی دا و شانازیشی پێوه ده‌كات، به‌وه‌یش نه‌وه‌ستا، هه‌نگاوی دواتر نه‌ناردنی مووچه بوو، كه وه‌ك كارتێكی كاریگه‌ر ده‌ستی پێوه گرتووه.
به‌غدای ئێستا، هه‌ڵگری میراتی به‌غدای جارانه، ئه‌و به‌غدایه‌ی خاوه‌نی كه‌لتووری ئیمزاكردنی ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كورد و په‌شیمان بوونه‌وه‌یه له ئیمزای ڕێككه‌وتن. هه‌ڵسوكه‌وتی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا، له سایه‌ی ده‌ستوورێك، كه یه‌كه‌م جاره هه‌موو نه‌ته‌وه و پێكهاته‌كان له‌سه‌ری ڕێكبكه‌ون به‌و شێوه‌یه بێت، هه‌ڵچنینی هیوا له عێراق درۆیه‌كی گه‌وره و فێڵ له‌خۆكردنه.
دانوستانكاری عێراقی، به‌و هه‌موو پاشخانه زۆر و زه‌وه‌ند و كه‌ڵه‌كه‌بووه‌ی ڕه‌تكردنه‌وه‌ی كورد، له به‌رانبه‌ر دانوستانكاری كورد له‌سه‌ر مێز داده‌نیشێت، گفتوگۆی ته‌نیا بۆ ئه‌وه ده‌وێ، مه‌رجی خۆی بسه‌پێنێ، له لایه‌كی دیكه‌ش ده‌یه‌وێ ڕای گشتیی جیهان، به‌وه چه‌واشه بكات، عێراق بڕوای به مافی كوردستان هه‌یه و ئه‌و مافه‌ش له‌سه‌ر مێز بڕیاری لێ ده‌درێت. كه‌چی له‌و لاوه، به درۆن پرۆژه ستراتیژییه‌كانی نه‌وتی كوردستان بۆردوومان ده‌كه‌ن.
عێراق، له دوای 2017ـه‌وه، چه‌ند جارێك هه‌ولێری كردۆته ئامانج، چه‌ند جارێكیش بووه‌ته ئامانجی رۆكێته‌كانی ئێران، ئه‌م بۆردوومانه و برسیكردن، له یه‌ك ڕوانگه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه، ئه‌ویش نه‌هێشتنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانه. هیچ گومانی تێدا نییه، عێراق بۆردوومان و برسیكردن، به دوو ئامرازی كارا بۆ خۆڕاده‌ستكردنی كورد ده‌زانێت، ئه‌مه‌یشی بۆ پشتیوانیكردنی دانوستانكاری خۆی له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كورد به‌كار هێناوه. پرسیاری جه‌وهه‌ری لێره‌دا ئه‌وه‌یه، ئه‌رێ ئه‌گه‌ر به‌غدا بڕوای به مافی كورد به گوێره‌ی ده‌ستوور هه‌یه، چ پێویستییه‌كی به‌وه‌یه كوردستان بۆردوومان بكات و خه‌ڵكه‌كه‌ی برسی بكات. له‌به‌رچی پشتیوانیی هه‌ندێ كه‌س و لایه‌ن و میدیای كورد، له پڕۆژه‌ی نه‌هێشتنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان، به‌غدا شاگه‌شكه بكات و هانی بدات درێژه به گوشاری نه‌دانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بدات؟
كورد دوای 20 ساڵ
كورد، له 2005 به دیدێكی دیار و ڕۆشن، بۆ نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور چووه به‌غدا، هه‌ریه‌كه له دانوستانكارانی شیعه و سووننه، هه‌وڵیان دا ده‌ستوورێك بۆ خۆیان بنووسنه‌وه، به‌ڵام سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شاندی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان قبووڵیان نه‌كرد. شیعه‌كان ئه‌وه‌ی له 2005 بۆیان نه‌چووه‌سه‌ر له ده‌ستوور جێبه‌جێی بكه‌ن، ئێستا دوای 20 ساڵ خه‌ریكن جێبه‌جێی ده‌كه‌ن.
به‌ڵام نابێ چاو له‌و ڕاستییه بپۆشین، كه كورد وه‌ك ساڵی 2005 نییه، به‌ڵكو په‌رته‌وازه‌یه، ئه‌مه‌یش خاڵی هه‌ره لاوازیه‌تی. ئێستا هه‌ندێ كه‌س و لایه‌ن، ته‌واو شه‌رمیان شكاوه و په‌ڕۆیان له‌به‌ر ده‌رهێناوه، كوێرانه له پشتی پڕۆژه‌ی دژه كوردستان وه‌ستاون، به‌غداش به‌و هۆیه‌وه له نه‌شئه‌دایه، چونكه له جیاتی ئه‌و شیكردنه‌وه‌ی سیاسیی بۆ ده‌كه‌ن، شیكردنه‌وه‌یه‌ك ئێران هان بده‌ن كوردستان، به‌تایبه‌تیش هه‌ولێر وێران بكات، بۆ ئه‌وه‌ی دڵی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق و ئه‌و جۆره كوردانه ئاو بخواته‌وه.
لێدوان و میدیای ئه‌و ته‌رزه كوردانه و میدیای عێراقیی وه‌گه‌ڕخراو دژی كورد وه‌ك یه‌كه، هه‌ردووكیان كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن، ئیسرائیل له هه‌ولێره، كورده قوڕمیشكراوه‌كه، له‌وان واوه‌تر ده‌چێت، كاتێ شیكردنه‌وه‌یه‌ك له ڕێی خوا ده‌كات و ده‌ڵێ:»درۆنه‌كانی ئیسرائیل له ناوچه‌ی شیعه‌كانه‌وه ناڕۆنه ئێران، به‌ڵكو له هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌رۆن»، ته‌رزێكی دی ده‌یگوت:» فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیل به به‌نزینی كوردستان غه‌ززه بۆردوومان ده‌كه‌ن».









