ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا، ئەو ڕێككەوتنەی نێوان وڵاتەكەی و عێراق، لەبارەی هەناردەكردن و گواستنەوەی نەوتی خاو لە نێوان هەردوو وڵات نوێ ناكاتەوە، كە لە ساڵی 1973ـدا واژۆ كراوە و ساڵی 2026 كۆتایی پێ دێت.

رۆژنامەی فەرمیی توركیا بڵاوی كردەوە، ڕێككەوتنەكە لە رۆژی 27ی تەممووزی 2026ـەوە ناکارا دەکرێت و کۆتایی پێدێت و ئەردۆغان نوێی ناكاتەوە و سەرجەم خاڵ و بەندەكانی كاری پێ ناكرێ.

ئەو ڕێككەوتنە، هەناردەكردنی نەوتی خاوی لە سەرجەم كێڵگەكانی عێراقەوە بۆ توركیا، بە ڕێگەی بۆری و تانكەر دەگرتەوە.