سه‌لام عه‌بدوڵڵا
له كاتێكدا هه‌رێمی كوردستان هه‌موو نه‌رمییه‌كی به‌رامبه‌ر داواكانی به‌غدا ده‌نواند و ده‌یویست له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی مووچه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم و ڕاده‌ستكردنی نه‌وت به‌ڕێژه‌ی (230) دوو سه‌دو سی هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا و پێدانی له‌سه‌دو په‌نجای داهاته نانه‌وتییه‌كان كه به‌پێی دوا ڕێككه‌وتن به‌رزكرایه‌وه بۆ (120) ملیار دینار مانگانه، ئاماده‌یی خۆی بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و داوایانه‌ی به‌غدا نیشانی دا، ئیدی وا چاوه‌ڕوان ده‌كرا كه عێراقیش له‌لای خۆیه‌وه ئه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌تی به‌رامبه‌ر هه‌رێم دابین بكات، كه‌چی هه‌موو جارێك پاساوێكی نوێ دێنێته كایه‌وه و له‌مپه‌رێكی تازه ده‌خاته به‌رده‌م هه‌رێم و داوای زیاتر و زیاتر ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌رێم، به‌پێی ئه‌و بارودۆخه‌ی ئه‌مڕۆ سه‌پێندراوه به‌سه‌ریدا هه‌ر مامه‌ڵه‌یه‌كی دۆستانه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غدا كردووه و خوازیاری چاره‌سه‌ری كێشه‌كان به‌پێی ده‌ستوور و رێككه‌وتنه‌كان كردووه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا كه وا بۆ زیاتر (80) ڕۆژ ده‌چێت مووچه‌خۆرانی هه‌رێم چاوه‌ڕێی بڕیارێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه له به‌غدا ده‌كه‌ن و هه‌رێمیش له ئاماده‌كاریی ڕاده‌ستكردنی بڕه نه‌وتی داواكراو له‌لایه‌ن به‌غداوه بوون، كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێم به ئه‌نقه‌ست درۆن باران كران كه مرۆڤ ده‌كه‌وێته گومانه‌وه كه بۆ له‌م كاته‌دا كێڵگه نه‌وتییه‌كانی مووشه‌ك باران ده‌كرێ كه كاریگه‌رییه‌كی مه‌ترسیداری، بێگومان، له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی كێڵگه‌كان ده‌بێت، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای زیانێكی زۆر كه به‌ر ئه‌و كۆمپانیایانه ده‌كه‌وێت و زه‌مینه‌ی به‌رهه‌مهێنانی داده‌ڕووخێندرێت.
فه‌رموون له (14/7) دوو درۆن له كێڵگه‌ی (خورمه‌ڵه‌ی)دا له (15/7) له‌سه‌رسه‌نگ له ئامێدی. له (16/7) له كێڵگه‌ی نه‌وتی (هه‌نت ئویلی ئه‌مه‌ریكی له (باعه‌درێ) و له كێڵگه‌ی DNO پیشخابوور درا، ئه‌وه‌ی كه جێی ڕامانه حكوومه‌تی عێراقیش كه ئه‌مه یه‌كه‌مین جار نییه ئه‌و ڕووداوانه به‌چاوی خۆی ده‌بینێت كه‌چی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه تا ئێستا هیچ زانیارییه‌كی سه‌باره‌ت به بكه‌رانی ئه‌و كاره تیرۆریستییانه نییه‌و نازانێ كێ به‌و هێرشه قێزه‌ونانه هه‌ڵده‌ستێت.
جا بۆیه ئێستا گه‌ر حكوومه‌تی عێراقی له‌م بارودۆخه‌دا كه دووچاری ئه‌و كێڵگانه بۆته‌وه داوای (230) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌هه‌رێم بكات و ئه‌وه‌ش بكاته مه‌رج بۆ پێدانی مووچه‌ی مانگی (5) ئه‌وه له بیانوو زیاتر نییه‌و نایه‌وێت ڕێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ بكات، ده‌نا ده‌توانێت، چونكه دۆخه‌كه به‌چاوی خۆی ده‌بینێت ئه‌وا جارێ با مووچه‌ی به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه مانگی ئایار بنێرێت و چاوه‌ڕێی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كێڵگه نه‌وتییه‌كان بكات گه‌ر به‌غدا ده‌یه‌وێت نیازپاكی خۆی نیشانی گه‌له‌كه‌مان له‌هه‌رێم بدات و سنوورێكیش بۆ ئه‌و گرووپه تیرۆستییانه دابنێت و كاروكاردانه‌وه‌یان له عێراق قه‌ده‌غه بكات و به‌پێی یاساش سزایان بدات، به‌مه‌ش ئه‌ستۆپاكی خۆی نیشانی جیهان و گه‌له‌كه‌مان ده‌دات.