ماسیمیلیانۆ ئەلێگری ڕاهێنەری یانەی ئەی سی میلان گرێبەستی لەگەڵ لۆکا مۆدریچی یاریزانی دێرینی کڕواتی و کاپتنی یانەی ڕیال مەدرید ڕاگەیاند. دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە ئیسپانییەکە، مۆدریچ بە گواستنەوەی بێبەرامبەر لە یانەی ڕیال مەدریدەوە پەیوەندی بە میلانەوە دەکات.
مۆدریچ پەیوەندی بە ئالێگری ڕاهێنەری نوێیەوە دەکات، ئەمەش لە چوارچێوەی پلانی بنیاتنانەوە، دوای وەرزێکی نائومێدکەر کە تیایدا یانەکە پلەی هەشتەمی بەدەستهێنا و نەیتوانی سەرکەوێت بۆ ڕکابەرییەکانی ئەورووپا.
مۆدریچی تەمەن 39 ساڵ، لە کۆتایی مانگی ئایاردا ڕایگەیاند کە ڕیال مەدرید جێدەهێڵێت، بەمەش کۆتایی بە ژیانی وەرزشی پڕ لە دهستكهوت لەگەڵ یانە پایتەختەکە هێنا کە لە ساڵی 2012 دوای گواستنەوەی لە یانەی تۆتنهامەوە.
براوەی تۆپی ئاڵتونی 2018 تا ئێستا نزیکەی 30 ناسناوی لەگەڵ یانەکەی بەدەستهێناوە، لەنێویاندا ژمارە پێوانەیی شەش ناسناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێناوە.