سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پەیامێكی لەبارەی چەكدانانی پەكەكە بڵاو كردەوە و ڕایدەگەیەنێت: “هیوادارم هەموو لایەک پابەندی بەدیهێنانی ئاشتیی ڕاستەقینە بن.”
ئەمڕۆ هەینی 11/7/2025، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پەیامێكی لە هەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئێكس)، لەبارەی چەكدانانی ئەمڕۆی پەكەكە بڵاو كردەوە و دەڵێت: “پێشوازیی لە پڕۆسەی ئاشتی و یەکەم هەنگاوی چەکدانانی پەکەکە دەکەم، هیوادارم هەموو لایەک پابەندی بەدیهێنانی ئاشتیی ڕاستەقینە بن و سەردەمێکی نوێی پێکەوەژیان و ئارامی دەست پێبکات.”
ئەمڕۆ، پرۆسەی چەکدانانی گرووپێک لە ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە ئەشکەوتی جاسەنەی سەر بە ناوچەی سوورداشی قەزای دووکان کە ژمارەیان 30 چەکدار بوون، وەک نیازپاکی لە پرۆسەی ئاشتیی تورکیا، بهڕێوه چوو و چەكەکانیان دانا و سووتاندیان.
پرۆسهكهی ئهمڕۆی چهكدانانى پەكەكە، وهڵامدانهوهی وەڵامدانهوهی بانگەوازی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە بوو لە 27ـی شوباتی ئهمساڵدا.