ئەمشەو درۆنێكی بۆمبڕێژكراو لەئاسمانی بارەگای هێزەکانی 70ی یەكێتی لەناوچەی تاسڵوجەی شاری سلێمانی لەلایەن چەند پێشمەرگەیەكەوە تەقەی لێ كراوە و خراوەتە خوارەوە.
گوتەبێژی هێزەکانی 70ی پێشمەرگە ڕایگەیاند: ئەم شەو درۆنێک هاتووەتە سەر ئاسمانی یەکەی حەفتای فەرماندەیی هێزی پێشمەرگە، بەڵام تەقەی لێ کراوە و لە چۆڵەوانییەکی نێو فەرماندەیی خراوەتەوە خوارەوە و هیچ زیانێکی نەبووە.
ئەمەش لەكاتێكدایە، كە هەفتەی ڕابردووش، دوو درۆن لە نزیك بارەگای هێزەكانی یەكەی 70، كەوتنە خوارەوە، بەڵام هیچ زیانێكی گیانی بەدواوە نەبوو.