پرۆسەی چەکدانانی گرووپێکی ئەندامان پەکەکە لە ئەشکەوتی جاسەنەی سنووری سوورداشی سەر بە قەزای دوکان دەستی پێکرد، لە قۆناغی یەکەمدا، 20 بۆ 30 ئەندامی پەکەکە چەکەکانیان دادەنێن وەک نیازپاکیی لە پرۆسەی ئاشتی تورکیا.

 لە ڕێوەڕەسمی چەکدانانی پەکەکە، هێمن هەورامی، نوێنەری سەرۆک بارزانی بەشداریی کردووە لەگەڵ شاندێکی باڵای دەم پارتی  و پارت و لایەنە سیاسییەکانی باشوور و باکووری کوردستان، لەگەڵ نوێنەرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ.

دوای 41 ساڵ لە خەباتی چەکداریی و کوژرانی زیاتر لە 40 هەزار کەس لە نێوان سوپای تورکیا و پەکەکە، دوای بانگەوازیی 27ـی شوباتی 2025ـی ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە بۆ چەکدانان و خۆ هەڵوەشاندنەوە، کۆما جڤاکێن کوردستان(کەجەکە) ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ڕایگەیاند: پابەند دەبن بە بانگەوازەکەی عەبدولڵا ئۆجەلان بۆ چەکدانان، دووپاتیشی کردەوە، پرۆسەی ئاشتی تاک لایەنە پێش ناکەوێت.

 k24