دژە تیرۆری کوردستان ڕایدەگەیەنێت: بەرەبەیانی ئەمڕۆ، درۆنێکی بۆمبڕێژکراویان لە نزیک پردی خستووەتەوە خوارەوە.
هەینی 11ـی تەممووزی 2025، دژە تیرۆری کوردستان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردووەتەوە، تێیدا ئاماژە بەوە دەکات، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 11ی تەممووزی 2025، کاتژمێر 1:35، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری پردێ لە پارێزگای کەرکووک تێکشکێندراو خرایە خوارەوە، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی لێ نەکەوتەوە.
شەممەی ڕابردوو 5ـی تەممووزی 2025، وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە تێیدا ئاماژەی بەوە کردبوو، ئەو چاوەڕوانییەی لە لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكوومەتی فیدڕاڵ، لە کاتی بوونی هەڕەشە لەسەر هەرێم یان هەر ناوچەیەکی دیکەی عێراق هەیە، لەبری گرتەنبەری ڕێوشوێنی پێویست و ڕێگەگرتن لە دووبارەکردنەوەی هەڕەشەکان و سزادانی تاوانباران، بەڵام بە داخەوە هەست دەکەین جۆرێك لە پەردەپۆشكردن و خۆدزینەوە لە بەرپرسیارێتی هەیە بەرانبەر ئەو زێدەڕۆییە ئەمنییانەی كە لە دژی هەرێمی كوردستان دەکرێت.