كونسوڵخانهی گشتیی ئهمریكا ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە و ئاماژە بەوە دەدات: “شانازی دەکەین بە بینینی کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە پشتیوانیکردنی ئاسایشی وزەی عێراق و هەرێمی کوردستان.”
ئهمڕۆ پێنجشهممه 10/7/2025، كونسوڵخانهی گشتیی ئهمریكا له ههولێر ڕاگهیاندراوێكی بڵاو كردهوه و تێیدا هاتووه: “شانازی دەکەین بە بینینی کۆمپانیا ئەمریکییەکانی وەکوو جێنەڕەڵ ئەلیکتریک ڤێرنۆڤا (GE Vernova) لە پشتیوانیکردنی ئاسایشی وزەی عێراق و هەرێمی کوردستان.”
ئهوهش خراوهته ڕوو، فراوانکردنی گەیشتنی کارەبای 24 کاتژمێری بە دوو ملیۆن لە دانیشتوان هەنگاوێکی گرنگ و بنەڕەتی پێشکەوتنە بۆ هەرێمی کوردستان.
ڕۆژی چوارشەممە 9/7/2025، وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە، پڕۆژەی ڕووناكی گەیشتە زیاتر لە 2 ملیۆن كەس كە دەكاتە نزیكەی 30%ی دانیشتوانی هەرێمی كوردستان، دوای ئەم فراوانبوونەی ئەمڕۆش، زۆربەی خەڵك لەسەر ئاستی شارەكانی هەولێر، سلێمانی و دهۆك دەستیان بە كارەبای 24 كاتژمێری دەگات، فراوانبوونەكەش هەردوو بازنەی 150 مەتری لە هەولێر و 60 مەتری لە سلێمانی دەگرێتەوە، ئەم دەستكەوتەش هەنگاوێكی گرنگە بەرەو دابینكردنی كارەبایەكی بەردەوام و هەرزانتر لەپاڵ ژینگەیەكی پاكتر لە هەرێمی كوردستان.
بەپێی زانیارییەكان، ئێستا لە هەموو هەرێمی كوردستان 2 هەزار و 107 مۆلیدە كوژێندراونەتەوە كە لە ڕووی دوانەئۆكسیدی كاربۆنەوە، هاوتای 364 هەزار و 511 ئۆتۆمبێلە.