چێڵسی نرخی داواکراوی خۆی بۆ کریستوفر نکونکوی هێرشبەری فەرەنسی لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی ئێستادا دیاریکرد، دوای وەرزێکی نائومێدکەر بەهۆی پێکانەوە و دابەزینی ئاستەكەی.
بەگوێرەی ڕاپۆرتە ئینگلیزییەکان، یانە لەندەنییەکە هیوادارە 35 ملیۆن پاوەند بۆ ئەو یاریزانە وەربگرێت، کە دوو ساڵ لەمەوبەر بە بڕە پارەیەکی زیاتر پەیوەندی بە یانەی بلوزەوە کردووە.
چێڵسی بەزەحمەت دەچێتە بازاڕەوە بەهەمان ئەو نرخەی بۆی داویانە، لەهەمان کاتدا شوێنی داهاتووی ئەو یاریزانە دیار نییە، سەرەڕای ئەوەی چاوەڕوانییەکان زیاتر دەبن کە ئەگەر ئۆفەرێکی گونجاوی بۆ هات، بگەڕێتەوە خولی ئەڵمانی.