سەلام عەبدوڵڵا
حكوومه‌تی عێراق له هه‌وڵه‌كانی بۆ لاوازكردنی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه، هه‌موو ده‌زانین كه بودجه و مووچه‌ی هه‌رێم بۆته چه‌قی ئه‌و ململانێیه‌ی كه حكوومه‌ت له به‌غدا مانگانه به پاساوی جیاجیا په‌نای بۆ ده‌بات و له‌مپه‌ر له دوای له‌مپه‌ر بۆ نه‌ناردنی ئه‌و مافه ده‌ستوورییه داده‌نێت و بیانووی نوێ دێنێته ئاراوه كه مه‌به‌ست لێی -به به‌رنامه- برسی كردنی دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستانه.
ئێستا حكوومه‌ت هه‌ر به‌وه‌وه نه‌وه‌ستاوه كه مووچه به شێوازی زۆر و جیا جیا دوابخات، به‌ڵكو ئه‌وه‌تا نها له هه‌وڵی ئه‌وه دایه كه مووچه‌ی (8) مانگی داهاتووی هه‌رێم به ته‌واوی بخوات به‌و حیسابه‌ی گوایه هه‌رێم ته‌واوی به‌شی خۆی له بودجه‌ی هه‌رێم بۆ نێردراوه و هیچی لای حكوومه‌تی فیدڕاڵ (كه هه‌ر خۆمان پێی ده‌ڵێین فیدڕاڵ) نه‌ماوه كه هیچ بنه‌مایه‌كی یاسایی و لۆژیكی نییه.
جا ئێستا حكوومه‌ت نه ته‌نیا به‌و شێوه باوه دژایه‌تیی هه‌رێم و مافه ده‌ستوورییه‌كانی ده‌كات، به‌ڵكو په‌نا ده‌باته به‌ر میتۆدێكی نوێ كه ئه‌ویش بریتییه له ئابڵۆقه خستنه‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ناهێڵێت ڕووه‌و ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق بڕوات، وه‌ك ده‌زاندرێت هه‌رێم و كه‌رتی گشتیش سیاسه‌تێكی په‌ره‌پێدانی به‌رهه‌مه‌كانی ناوخۆ زۆر سه‌ركه‌وتووانه په‌یڕه‌و ده‌كات كه به‌هۆیه‌وه ئه‌مڕۆ به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆ نه‌ك به‌شی خودی هه‌رێم ده‌كات، به‌ڵكو به‌ڕاده‌یه‌ك په‌ره‌ی سه‌ندووه كه به‌رهه‌مه‌كانی ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه و وڵاتانی جیاجیاش ده‌كات.
جا ئه‌وه‌ی ئێستا تێبینی ده‌كرێت ئه‌وه‌یه كه حكوومه‌تی عێراق له‌بڕی ئه‌وه‌ی پشتیوانی هه‌رێم بكات كه به‌رهه‌مه‌كانی به ئاسانی و به به‌راورد له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێی عێراق زۆر به هه‌رزانتر ڕه‌وانه‌ی شاره جیاجیاكانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق بكات كه خۆیان و دانیشتووانی ئه‌و ناوچانه و خودی حكوومه‌تی عێراق سوودمه‌ند ده‌بێت لێی، كه‌چی دێت به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌مپه‌ر به‌رامبه‌ر ئه‌و پڕۆسه‌یه داده‌نێت و ناهێڵێت ئه‌و به‌رهه‌مانه به‌ره‌و شاره‌كانی تری عێراق بڕوات كه هاوكات نموونه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مانه به پاره‌یه‌كی زۆر زیاتر له وڵاتانی دراوسێ ده‌كڕێت كه قورسایی ئه‌و كاره ناڕه‌وایه‌ش ده‌كه‌وێته سه‌رشانی خه‌ڵكی هه‌ژار و نه‌داری عێراق كه به‌و كاره ناله‌باره‌یان زیان به خه‌ڵك و خودی حكوومه‌تی عێراقیش ده‌گه‌یه‌نێت.