میدیای ئێران زانیاریی فەرمی لەبارەی ئەگەری بڵاوبوونەوەی تیشكدانەوەی ئەتۆمی لە دوو وێستگەی ئەتۆمیی بۆردومانكراو راگەیاند.
بە گوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی (تەسنیم)ی سەر بە سوپای پاسداران، هیچ پیسبوونێك یان تیشكدانەوەیەكی ئەتۆمی لە دوای هێرشەكەی ئەمریكا بۆ سەر هەردوو دامەزراوەی (ئەسفەهان و نەتەنز)ی ئەتۆمی ڕووی نەداوە، هاوكات رای گشتیی ئێرانیش لەوە دڵنیا كراوەتەوە كە لەمبارەیەوە هیچ نیگەرانییەكیان نەبێت.
ئەوەش خراوەتە ڕوو كە پاش هێرشەكەی ئەمریكا بۆ سەر پێگەكانی (فۆردۆ، نەتەنز و ئەسفەهان)ی ناوەكی، سەنتەری سەلامەتیی ناوەكیی ئەمریكی دەستبەجێ لێكۆڵینەوەی لەبارەی ئەگەری بڵاوبوونەوەی تیشكدانەوە و پیسبوون كردووە، بەڵام هیچ نیشانەیەكی پیسبوون تۆمار نەكراوە.
هەر بەپێی هەواڵەكە، هیچ مەترسییەك لەسەر ژیانی ئەو كەسانەش نییە كە لە ناوچەكانی نزیك لەو وێستگە ئەتۆمییانە دەژین.