بەرپرسانی ئەمریكی ئاشكرایان كردووە كە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە ڕێگەی شەش مووشەكی جۆری B-2ەوە هێرشیان كردۆتە سەر وێستگەی فۆردۆی ئەتۆمیی ئێرانی.
ئەو بەرپرسانە بە تۆڕی CNNیان راگەیاندووە، هاوكات لەگەڵ ئەو شەش بۆمبە، ژێردەریاییە ئەمریكییەكان لەنێو دەریاوە 30 مووشەكی جۆری كڕووز (TLAM)یان بۆ هەردوو وێستگەی (نەتەنز و ئەسفەهان) هەڵداوە، پاشانیش فڕۆكەی شەبەحی ئەمریكی دوو بۆمبی دیكەی هەڵداوە كە ئەم جۆرە بۆمبەیان تایبەت بووە بە وێرانكردنی شوێنە پارێزراوەكانی ژێر زەوی.
جێی باسە بۆمبی GBU-57A/B كە بۆمبێكی زەبەلاحی وێرانكەرە، كێشی 30 هەزار رەتڵە و شەش هەزار رەتڵ تەقەمەنی هەڵگرتووە. ئەم بۆمبە بە جۆرێك دروست كراوە كە شوێنە پارێزراوەكان لەژێر زەوی وێران دەكات.