بە گوێرەی زانیارییەكان، درۆنێك لە گوندێكی سنووری شارباژێڕ لە باكووری پارێزگای سلێمانی كەوتۆتە خوارەوە، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێكی هەبووبێت.

لەمبارەیەوە فەرهاد ساڵح، قائیمقامی چوارتا هەواڵەکەی بۆ میدیاكانی سلێمانی پشتڕاست كردۆتەوە و رای گەیاندووە، كەمێك لەمەوبەر، درۆنێک لە گوندی بێورێ لە شارباژێر كەوتۆتە خوارەوە، بەڵام هیچ زیانێكی لێ نەكەوتۆتەوە.