خەبات: ئاشتی شه‌هباز:- پرۆسەی په‌روه‌رده فره ره‌هه‌نده، باشترین پێناسه بۆ په‌روه‌رده بۆ منداڵ له سه‌رده‌می ته‌كنه‌لۆژیادا، دروستكردنی هه‌ستی به‌رپرسیاریه‌تی و ئاماده‌كردنی منداڵه بۆ ئاینده، له لایه‌ن دایك و باوكه‌وه، ڕاستگۆیی، ئازایه‌تی، بوێری، به‌واتای ئه‌و به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی هه‌یه له ناو كۆمه‌ڵگا. له‌هه‌مان كاتدا ئه‌و دایك و باوكانه‌ش له ژێر گوشاری بارودۆخه سه‌خت و ناله‌باره‌ی ئابووری و بێكاریی تێدا ده‌ژین، له‌گه‌ڵ ئه‌و كاریگه‌رییانه‌ی له سۆشیال میدیادا هه‌یه، بۆ ئه‌م پرسه دیدارێكمان له‌گه‌ڵ مامۆستای ده‌روونناس یوسف عوسمان سازدا.
مامۆستا یوسف عوسمان لەسەرەتادا گوتی: له رووی ده‌روونناسییه‌وه باوان ئه‌گه‌ر پێیانوابێت هه‌رچی له سۆشیال میدیا هه‌یه و جێبه‌جێی بكه‌ن له سه‌ر منداڵاكانیان ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه ئه‌نجامی دەده‌ن. واتا پشت به‌و زانیاریانه ببه‌ستێت، له رووی جۆری په‌روه‌رده و ته‌ندروستی منداڵ و شێوازه‌كانی ژیانی تایبه‌ت به منداڵان، هه‌ڵه‌یه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و دایك و باوكانه له سه‌رده‌می خۆیان جۆرێك په‌روه‌رده كراوه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌رده‌می ئێستای ته‌كنه‌لۆجیا جیاوازه و به‌و هۆیه‌وه ده‌كه‌ونه نێوان دوو په‌روه‌رده‌ی جیا.
لەبارەی چاودێریكردن و دابینكردنی مادییەوە، مامۆستا یوسف عوسمان دەڵێت: ئەوانە ناچنه خانه‌ی په‌روه‌رده‌وه، هه‌ر زه‌مه‌ن و پێناسه‌ی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه. بۆیه منداڵان كه‌وتوو‌نه‌ته به‌ر سێ جۆر ره‌هه‌ندی جیاواز، وه‌ك ره‌هه‌نده‌ی خێزانه‌كه‌ی له رووی په‌روه‌رده‌وه، كه‌وا زۆر جار، ته‌نیا ده‌چێته بابه‌تی چۆنیه‌تی رێكخستنی ژیانی، وه‌ك چۆن نان بخوات، چۆن جلوبه‌رگی بپۆشێت، خۆی چۆن پاكبكاته‌وه و بخه‌وێت و تادوایی، ئه‌وه‌یان جۆرێكه له چاودێریكردن، ئه‌مه ناچێته سه‌ر خانه‌ی په‌روه‌رده، پێیانوایه ئه‌مه هه‌موو شتێكه و وه‌ك زۆر جار باسی لێوه‌ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: ئێمه هه‌موو شتێكمان بۆ منداڵه‌كانمان ئاماده كردووه. وه‌ك ژووری تایبه‌تی، پێداویستییه‌كانی، یان دابینكردنی دایه‌ن و خوێندن له قوتابخانه‌یه‌كی ئه‌هلی، ئه‌مانه پێداویستی ماددین و له خانه‌ی چاودێریكردن هه‌ژمارن، نه‌ك په‌روه‌رده.
سەبارەت بە ناته‌بایی و ململانێی باوان، هۆكاری ترس و نادڵنیایی و فۆبیان بۆ منداڵ، مامۆستا یوسف عوسمان گوتی: منداڵ له ماڵ پێویستی به بایه‌خدانه له‌لایه‌ن دایك و باوكییه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست به بوونی خۆشه‌ویستی باوك و دایكی بكات، هه‌ست بكات لێوه‌ی نزیكن و هه‌ستی دڵنیایی له‌لای منداڵ دروست ده‌بێت، كاتێ هاوسه‌ران پێكه‌وه دڵخۆشی و به‌خته‌وه‌ری بنوێنن و نیشانی منداڵه‌كانیان بده‌ن، منداڵ ئه‌و كاته تووشی ترس و فۆبیا نابێت، له‌رووی ده‌روونییه‌وه كاتێك دایك و باوكان ناته‌بان و مشتومڕی زۆر و تا ڕاده‌ی توندوتیژی له نێوانیان، ئه‌مانه هۆكارن بۆ ئه‌وه‌ی منداڵ ئۆقره‌ی له‌ماڵه‌وه نه‌بێت و بچێته كۆڵان، له‌كوڵان دڵی خۆی بۆ هاورێكانی خۆی ده‌كاته‌وه‌و له‌وێ شت ئه‌بینێ و شت ئه‌بیستێ و لێیانه‌وه فێر ده‌بێت، نه‌ك له‌ناو خێزانه‌كه‌ی، كه زۆر جار منداڵان به‌و هۆیه‌وه تووشی به‌د ره‌فتاری و لادن ده‌بنه‌وه، هه‌ندێجار دایكان و باوكان نیگه‌رانن له‌وه‌ی منداڵه‌كانیان جگه‌ره‌و ڤه‌یب ده‌كێشن، ئه‌مه به‌هۆی ئه‌و بۆشاییه‌ی له ماڵه‌وه هه‌یه‌تی له ده‌ره‌وه به‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه دەیەوێت پڕی بكاته‌وه، ئه‌م جۆره چاولێكه‌ری نییه. خراپترین شت له ده‌روونناسی ئه‌وه‌یه منداڵ هه‌ست به بۆشاییی سۆزداری بكات له لایه‌ن باوانیه‌وه. واتا نه‌بوونی گرنگیدان و بێ بایه‌خی، دابین كردنی خۆراك و جلوبه‌رگ و شوێنی حه‌وانه‌وه، جگه له پێداویستیین جێگای بایه‌خی ده‌روونی و سۆزداری باوان ناگرێته‌وه. باوان هه‌ندێجار گله‌ییی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه‌وا منداڵه‌كان له‌گه‌ڵیان دانانیشن و له‌گه‌ڵیان ناچنه ده‌ره‌وه و گفتوگۆ ناكه‌ن، له‌كاتێكدا باسی چاكه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن كه‌وا باشترین مۆبایلییان بۆ منداڵه‌كانیان كڕیوه و ژووری تایبه‌تت بۆیان دروستكردووه، بیری چووه خۆی ئه‌وانی جیاكردۆته‌وه.
لە بەشێكی دیكەی دیمانەكەیدا مامۆستا یوسف عوسمان گوتی: ئه‌وه‌ی تۆی په‌روه‌رده كردووه، ئه‌و دایك و باوكی تۆیه، ئێستا بۆ ئێمه‌ش زه‌حمه‌ت بووه بۆ پێناسه‌ی په‌روه‌رده‌ی منداڵ، به‌ڵكو وه‌ك كه‌سێكی جیاواز سه‌یری بكه‌ین و لێكدانه‌وه‌ی بۆ بكه‌ین. له پێناسه‌یه‌كی ده‌روونناسیشدا هه‌موو مرۆڤێك و ته‌نانه‌ت ئاژه‌ڵه‌كانیش ده‌بن به دایك و باوك، له‌رووی بایۆلۆجیه‌كه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی پێده‌گوترێت په‌روه‌رده دایكایه‌تی و باوكایه‌تییه، ئه‌مه كارێكی زۆر قورسه و به‌هه‌موو كه‌س ناكرێت، وه‌ك چۆن ئه‌وه‌ی تۆی نه‌بووه، له‌رووی بایۆلۆجیه‌كه‌ی، به‌ڵام تۆی په‌روه‌رده‌كردووه، ئه‌وه‌ی تۆی په‌روه‌رده كردووه پێی ده‌ڵێن دایكایه‌تی و باوكایه‌تی.
چۆن وابكه‌ین منداڵان هه‌ستی به‌رپرسیاریه‌تی و كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێزیان هه‌بێت؟ مامۆستا یوسف عوسمان لە وەڵامدا گوتی: جاری وا هه‌یه قوتابیه و له كۆلیژه، ناتوانێت دوو قسه‌بكات، ئه‌وه په‌یوه‌ندی به لاوازی و متمانه نه‌بوون به‌خۆی و له فه‌شل بوون ده‌ترسێت. له هه‌مان كاتدا كه‌سانی سه‌ركه‌وتوومان هه‌یه، خاوه‌نی كاری خۆی پڕۆژه و كه‌سایه‌تی خۆیه‌تی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی متمانه‌ی به‌خۆیه‌تی، كاتێك منداڵێك ده‌چێته سه‌ر ئاو، دایكه‌كه ئاماده‌كاری بۆ ده‌كات له هێنانه خواری جلی و له‌به‌ركردنی، ئه‌وه خراپترین شته، ده‌بێی وازی لێبهێنی خۆی هه‌وڵ بدات و فێر بێت، كێشه نییه با جله‌كانی ته‌ڕببێت، یان پێدانی خۆراك به زۆر به‌منداڵه، پێیوایه تێر نه‌بووه، ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه كه‌سایه‌تی منداڵ ده‌شكێنێت، كاتێك به‌زۆر شتانێكی له‌سه‌ر ده‌سه‌پێنی.
مامۆستا یوسف عوسمان دەشڵێت: پێویسته هه‌ندێجار به‌منداڵ بڵێی نا، نابێت هه‌موو شته‌كانی بۆ جێبه‌جێبكرێت، كاتێك له كۆڵان منداڵێك پێی بڵێت وه‌ره جگه‌ره‌یه‌ك بكێشه ناتوانێ بڵێت نا و ده‌ڵێ دێم، به‌س به باوكم مه‌ڵێ. به‌هۆی ترس و متمانه به‌خۆ نه‌بوون منداڵان قبووڵی هه‌موو شت ده‌كه‌ن و نا‌وێرن بڵێن نا. ئه‌و جۆره منداڵانه شكست خواردوون، بۆیه پێویسته منداڵان له ته‌مه‌نی چوار ساڵیدا پێویسته فێری ئه‌وه بكرێن چۆن خۆیان خۆیان پاكبكه‌نه‌وه و به‌ده‌ستی خۆیان خۆراك بخۆن و یاره‌یه‌كانیان كۆبكه‌نه‌وه و هه‌روه‌ها له گه‌رماودا هه‌وڵی خۆ شووشتن بدات، باوان كاتی خه‌و و یاری و خوێندنی بۆ دابه‌ش بكات، ئه‌وانه بۆ ئاینده‌ی و له كاتی چوونی بۆ قوتابخانه ئاگای له جه‌نتاكه‌ی خۆی و پۆله‌كه‌شی ده‌بێت، هه‌روه‌ها له ماڵه‌وه و له ده‌ره‌وه‌ش ژینگه‌پارێز ده‌بێت، ئه‌مه كارامه‌ییه، چونكه هه‌ستی به‌رپرسیاریتی لا دروست بووه.
كێشه و شه‌ڕی نێوان هاوسه‌ران بۆ منداڵانی ته‌مه‌ن 5_12 ساڵ چ كاریگه‌رییه‌ك له‌سه‌ر ده‌روونی دروست ده‌كات؟ ده‌روونناس یوسف عوسمان دەڵێت: دایك و باوكێكی سه‌ركه‌وتوو واتا منداڵی سه‌ركەو‌توو، سه‌ركەو‌توو به‌و خێزانانه ده‌گوترێت، كه ته‌بان و تێگه‌یشتن و رێز هه‌یه له نێوانیان، خراپترین شت بۆ منداڵ، ئه‌وه‌یه كه ببینێت دایك و باوكی كاتیان نییه كۆببنه‌وه و یه‌كتر پشتگوێ ده‌خه‌ن، گفتوگۆ له نێوانیان نییه، یان زبر و بێ رێزیكردنه، هه‌روه‌ها شه‌ڕو ئاژاوه‌ی به‌رده‌وام و لێك توڕه‌بوون و ده‌نگ به‌رزكردنه‌وه و لێدان. ئه‌م دۆخه منداڵ وێران ده‌كات، منداڵان پێویستییان به خۆشه‌ویستی و ئارامی دایك و باوكیانه، چونكه ئه‌و ڕه‌فتارانه ترس له‌لای منداڵان دروست ده‌كات، رۆژێك یه‌كێكیان له‌ده‌ست بدات، دایكی یان باوكی، و تووشی فۆبیای له ده‌ست دانی دایك‌و باوك ده‌بێت و هه‌میشه شه‌وانه به‌ترسه‌وه ده‌خه‌وێت و له‌گه‌ڵی گه‌وره ده‌بێت.
توڕه‌بوون و په‌رچه‌كرداری هه‌ره‌زكار، ئایا په‌یوه‌ندی به باری ده‌روونییه‌وه هه‌یه یان په‌یوه‌ندی به جۆری كۆمه‌ڵایه‌تی؟ مامۆستا یوسف عوسمان گوتی: لێكۆڵینه‌وه زانستییه‌كان ده‌ریانخستووه، ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاری له 10_ 11 ساڵی ته‌مه‌نی 20 ساڵی ده‌ست پێده‌كات، كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری له هۆڕمۆنه‌كان رووده‌دات، ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ش كاریگه‌ری له عه‌قڵ وده‌روون و جه‌سته و بایۆلۆجی رووده‌دات، زۆر جار ناگونجانی له نێوان ئه‌و هۆڕمۆنانه‌دا هه‌یه، له‌گه‌ڵ داخوازییه‌كانی ئه‌و هه‌رزه‌كاره، نه‌بوونی گونجان له به‌ینی گه‌شه‌كردنی عه‌قڵی وده‌روونی و له‌گه‌ڵ داب و نه‌ریتی كۆمه‌ڵگه و پێداویستییه‌كه‌انی ئه‌و كه‌سه تووشی كۆمه‌ڵێك گرفت و تووڕه‌یی و هه‌ڵچوون بێت، به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ده‌بێ، زۆرجار ناتوانن له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه بگونجێن، چونكه ناسنامه‌یه‌كی دیاری نییه، له كاتی هه‌رزه‌ییی دا هه‌ندێ حه‌زی غه‌ریزه‌یی گه‌شه ده‌كات، ئه‌و گۆڕانكاریه زۆر ئاسایی سروشتییه، ناتوانێت ئاره‌زووه‌كانی تێر بكات، به‌وهۆیه‌وه تووشی تووڕه‌بوون و هه‌ڵچوون و یاخود لادن ببێت، ئه‌گینا قۆناغێكی ئاسایی و دروسته، به‌ڵام له هه‌ندێ ره‌فتاری به پێوه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی عه‌یبه و به‌قه‌ده‌غه‌كراوی داده‌نرێت، له حاڵه‌تانه‌دا هاواركردن و تووڕه‌بوون و هه‌ڵچوونی هه‌رزه‌كاری په‌رچه‌كرداره‌ی لێ‌دروست ده‌بێت.
له‌رووی په‌روه‌رده‌ییه‌وه پێویسته كه‌ی رێنووینی هه‌رزكار بكرێت به‌و گۆڕانكاریانه‌ی به‌سه‌ری دادێت؟ مامۆستا یوسف عوسمان دەڵێت: پێویسته دایكان و باوكان پێشی باڵغبوون به شه‌ش مانگ تا ساڵێك له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان گفتوگۆ بكه‌ن، به‌ر له‌وه‌ی له كۆڵان و له شوێنی دیكه بیبه‌ستنه‌وه یان لێی قه‌ده‌غه بكه‌ن، چ له‌گه‌ڵ كچه‌كانیان له باره‌ی سووڕی مانگانه‌و هه‌ندێ نیشانه‌ی پێگه‌یشتن به‌وورده‌كارییه‌وه، باوكانیش له‌گه‌ڵ كوڕه‌كانیان دابنیشن و گفتوگۆ له‌و باره‌وه بكه‌ن. كه‌وا چۆن خۆیان پێی تێپه‌ڕیون، له‌و قۆناغانه‌دا منداڵانی هه‌ره‌زكار خۆ ته‌ڕكردنی شه‌وانه و گۆڕانكاری سه‌رو روخسار و ده‌نگ گۆڕین، بۆ ئه‌وه‌ی دواتر له شوێنی دیكه‌دا به‌هه‌ڵه وه‌رینه‌گرن و تووشی هه‌ڵه نه‌بن.
گرفتی بێ ئاگایی منداڵ و نه‌بوونی په‌رچه‌كردار له‌لایه‌ن منداڵانه‌وه بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه و هۆكار ده‌روونییه یان كۆمه‌ڵایه‌تیی؟ مامۆستا یوسف عوسمان گوتی: ئه‌و جۆره منداڵانه‌ی چوست و چالاك نین و كاره‌كانی خۆیان ڕاناپه‌ڕێنن، له‌وه‌ڵامدانه‌وه و ئه‌ركی قوتابخانه‌ش خاون، زانایانی په‌روه‌رده‌ش بۆ په‌روه‌رده‌ی دایك ده‌یگه‌رێننه‌وه، كه دایكان خۆیان له‌وه نیگه‌رانن و نازانن هۆكار خۆیانن. له پێدانی نازی زیاد، هه‌ندێ جاریش به‌هۆی هاتنی منداڵی دووه‌م و لێبڕینی نازی پێشوو، هه‌ندێجاریش منداڵان به سروشت سارد و كۆمه‌ڵایه‌تی نین ( هه‌ندێجار ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شه‌پۆله‌كانی مێشك) یاخود زۆر سه‌ركووت كردن، ئه‌مه جیاوازه له كه‌سی خاو له‌گه‌ڵ كه‌سی هێمن و له‌سه‌رخۆ.
لە كۆتایی دیمانەكەیدا مامۆستا یوسف عوسمان دەڵێت: باشترین دڵنیایی بۆ منداڵ خۆشه‌ویستی نێوان دایك و باوكه، ئه‌و هاوسه‌رانه‌ی به‌رده‌وام شه‌ڕ و ئاژاوه له نێوانیانه، منداڵ ده‌ترسێ لێك جیاببنه‌وه‌و له دستییان بدات، بۆیه كاتێك منداڵه‌كه ده‌چێته پۆلی یه‌ك قۆناغی بنه‌ڕه‌تی ده‌گریێ و نایه‌وێ بچیتێه قوتابخانه و ده‌یه‌وێ دایكی له‌لای بێ، له‌وه ده‌ترسێ دایكی بڕاو نه‌ێیته‌وه، یاخود بۆ شوێنێك، بۆیه ئه‌مانه زۆر خراپن بۆ منداڵ، له كاتانه‌دا زۆر جار منداڵان كه‌سایه‌تییه‌كی ترسنۆك ولاوزیان ده‌بێت و به‌وهۆیه تووشی لادانی ره‌فتاری ده‌بن، لادانی فكری و له گه‌وره‌بووندا تووشی باندی مافیا‌و له‌و جۆره مه‌ترسییانه ده‌بنه‌وه.