سەرچاوەکانی هەواڵ بڵاویانکردەوە، فڕۆکەخانەی تەورێز لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆردوومان کرا.
میدیاکانی ئێران بڵاوییان کردەوە، کەمێک پێش ئێستا ئیسرائیل جارێکی دیکە هێرشی کردووەتە سەر ئێران و شاری تەبرێزی بە ئامانج گرتووە.
لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڤیدیۆی شوێنەکە بڵاوکراوەتەوە دووکەڵێکی زۆر لە ناوچەکە بەرزدەبێتەوە.