دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ى توند له ئێران ده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، تا كار له‌كار نه‌ترازاوه، ڕێككه‌وتن بكه‌ن، ئه‌گینا هێرشه‌كانى داهاتوو وێرانكه‌ر ده‌بن و هه‌موو شتێك له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
له دواى هێرشه‌كانى ئیسرائیل له به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 13ى 6ى 2025)، دۆناڵد تره‌مپ، له لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامه‌نووسان داواى له ئێران كرد، ڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو له‌سه‌ر مێزى گفتوگۆ و دانوستان بۆ به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ى، ئاماده بێت.
سه‌رۆكى ئه‌مریكا، گوتی: “هه‌لى زۆرم به ئێران به‌خشى، ئیتر كاتى ئه‌وه‌یه ئه‌م دۆخه كۆتایی پێبێت، له‌گه‌ڵ له‌به‌رچاوگرتنى ئه‌وه‌ی هێرشه‌كانى داهاتوو كه پلانی بۆ داڕێژراوه، زۆر وێرانه‌كه‌ر ده‌بن”.
تره‌مپ، ئاشكراشی كرد، كه پێشتر پێشنیازى به ئێران داوه، به‌ڵام ڕه‌تیان كردووه‌ته‌وه و گوتی: “پێشنیازه‌كه‌متان ڕه‌ت كرده‌وه، ڕێككه‌وتنه‌كه بكه‌ن تا كار له‌كار نه‌ترازاوه”.