گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل ئاشكرای كرد، سەرجەم ئەو فڕۆكە بێ فڕۆكەوانانەی كە كۆماری ئیسلامیی ئێران ئاراستەی ئیسرائیلی كردبوو، خراونەتە خوارەوە.
عەمید ئیڤی دیڤارین، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیاندراوێكدا كە میدیاكانی ئەو وڵاتە بڵاویان كردۆتەوە، ئاماژەی بەوە كرد كە بەیانیی ئەمڕۆ ئێران زیاتر لە ١٠٠ درۆنی ئاراستەی ئیسرائیل كردووە.
هاوكات میدیاكانی ئیسرائیل باس لەوە دەكەن كە سەرجەم درۆنەكان لە دەرەوەی سنووری ئیسرائیل ڕێیان لێگیراوە و خراونەتە خوارەوە، بەشێك لەوانە لە ئاسمانی ئوردن ڕێگرییان لێكراوە.
ئەمە لە كاتێكدایە كە پێشتر رۆژنامەی (بەدیعۆت ئەحرونۆت)ی ئیسرائیلی رای گەیاندبوو كە بەشێك لەو درۆنانەی لە وەڵامی هێرشەكەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ئاراستەی ئیسرائیل كراون، لە خاكی عێراقەوە هەڵدراون.