میدیای فەرمیی ئێران پشتڕاستیکردەوە، محەممەد باقری، سوپاسالاری وڵاتەکە لە هێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئیسرائیلدا کوژراوە.  

بەیانیی ئەمڕۆ، سوپای ئیسرائیل هێرشێکی فراوانی کردە سەر بنکە و بارەگاکانی سوپای پاسداران لە چەند پارێزگایەکی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان. هاوکات لە چەند ناوچەیەکی عێراقیش دەنگی تەقە و تەقینەوە بیستراوە و پەیامنێری رووداو لە بەغدا گوتی: بڵاوە بە هێزێکی زۆر کراوە لە نێو شارەکەدا.

جگە لە باقری، تاوەکو ئێستا حوسێن سەلامی، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانیش پشتڕاستکراوەتەوە کە کوژراوە.

چەند زانیارییەک لەبارەی محەممەد باقری

ناوی (محەممەد حوسێن ئەفشوردی)ـیە

سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێرانە

لە ساڵی 1960 لە تاران لەدایکبووە

لە ساڵی 2016 بووتە سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران

لە ساڵی 1980 کارکردنی لە سوپای پاسداران دەستیپێکرد