هەورامان عەلی تۆفیق
لە دوای گۆڕانکارییە سیاسیەکانی عێراق، پارتە سیاسیە کوردستانیەکان خۆیان لە دۆخی نوێدا و، لە مەیدانێکی فراوانتری کاری سیاسی و دەوڵەتداریدا و لە چوارچێوەی دەوڵەتێکی فیدراڵیدا دۆزیەوە، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی پارتە سیاسیە کوردستانیەکان لە باشووری کوردستان لەو ماوەیەدا بە جۆرێک لە نێوان دوو ناسنامەدا “کورد بوون” و “عێراقی بوون” دا و بەدرێژایی ئەو ٢٢ ساڵە لە ململانێدا بن، بۆ بەدەست هێنانی مافە نەتەوەییەکانی کورد.
کورد بوون لە چوار چێوەی پێناسەیەکی نیشتمانی کوردیدا
بەشێکی زۆر لە پارتە سیاسیەکان بە تایبەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەروووی هەمووانەوە لەو ڕێچکەیە هیچ کات لاینەداوەو و هەمیشە بە ئاراستەیەکی نیشتمانی و نەتەوەیی و کورد پەروەرانە هەنگاوی ناوە و بەردەوام ئامانج و ستراتیجیەتی ڕوون و ئاشکرا بووە و کارەکانی بۆ ئایندە بوون، بەجۆرێک ئەوەی پارتی لە لایەنەکانی دی جیادەکاتەوە ئەوەیە هەرتاکێک بە هەستی نەتەوەیی و کوردایەتیانە بیربکاتەوە پێش ئەوەی بزانرێت ئایدیۆلۆژیای چیە خێرا بە پارتی بوون تاوانبارکرا دەکرێت، ئەگەر لەبنەماشدا ئەم کەسایەتیە پارتی نەبێت ، ئەمە یەکێکە لەو شانازیانەی بۆ ئەندامانی پارتی دەمێنێتەوە.
خۆبەخشی لە دەسەڵات و دەستکەوتی زۆر لەوەی ئێستە هەیەتی ، پارتی سەرنجی زیاترو کارو ئەرکەکانی زۆرتر لە هەرێمی کوردستان چڕکردووەتەوە ، لەسەر بنەمایی بنیادنانی ژێرخانی ئابووری و پڕۆژەی ستراستیجی درێژخایەن و بەئامانج گەیشتنی کورد بە مافە نەتەوەییەکانی، سایسەتی وزەو هەنگاوەکانی بۆ ئاینەدە ، زۆر لەو بارەیەوە وتراوە و سەرنجی جیاوازهەن، بەڵام ئەگەر ڕێگا بەپارتی لەو بارەوەیە بدرێت و لایەنە کوردییەکان کێشەی بۆ دروست نەکەن هەنگاوی باش دەنرێت، دەکرێ بارودۆخە جیاوازتربێت، لەکاتێکدا دەبێ هەرکاتێک بێت ئەو بڕیارە کورد بیدات.
هاوکاری و پەرەپێدان و فراوانکردنی پەیوەندیەکانی پارتی لەگەڵ کوردانی پارچەکانی دی و کۆکردنەوەیان لەژێر یەک چەتری کوردایەتی و بوونی هەماهەنگی لە چارەسەرکردنی کێشەکان هەنگاوێکە هەمیشە هەستی برایەتی و یەک خەم و یەک ئازاری لای کوردان بەهێزتردەکات و ئەمەش رێگایەکە بۆ گەیشت بە یەکبوون و دواتر چارەسەری بۆ پرسی کورد لە پارچەکانی دی بەڕێگای ئاشتی و گفتوگۆ.
عێراقی بوون لە چوارچێوەی پێناسەیەکی عێراقێکی یەکگرتوودا
بە تایبەتی لە دوای پڕۆسەی ئازادی عێراق و دروستبوونی سیستەمی فیدراڵی، کورد بەشێوەیەکی گشتی ڕووی لەو گۆرانکاریانەی عێراق کرد و هەموو پێکەوە هەوڵی ئەوەیاندا مافەکانی کورد لە چوارچێوەی دەستوری عێراقیدا جێگای بێتەوە و ئەوەش لە زۆر بوارەوە ئەنجامدرا، لە کاتێکا کورد گەڕایەوە نێو سیستەمی سیاسی ئەو وڵاتە و دەستی لە بنیادنانەوەی هەبوو، لەگەڵ رێکخستنەوەی ئەو وڵاتە لەسەر بنەمایی پێکەوە ژیانێکی خۆویستانە و لەسەر ڕۆشنایی پێکەوە ژیانێکی هاوبەش و دادپەروەرانە و یەک ئاست.
بەشداریەکی کارایی کورد لە سیاسەتی گشتیی عێراقدا، ڕێککەوتن لەسەر داهاتە نەوتییەکان و یاسایی نەوت و گاز وداهاتی گشتی عێراق و چۆنیەتی دابەشکردنی لە ڕێگای ئەو موازەنەی دیاری دەکرێت بۆ کورد، هەمیشە دەرگای کێشە بووە بۆ کورد لەگەڵ عێراقی نوێدا، هەوڵدان بۆ نزیک بوونەوەی کورد و ڕەواندنەوەی تەواوی ئەو خەم وترسەی کورد لە سیاسەتی پێشووی دەسەڵاتدارانی عێراق، مادەی ١٤٠ و قەرەبوونی زیان لێکەوتوانی کورد لە دەرەنجامی تاوانەکانی ڕژێمی پێشووی عێراق ، ئەمەش یەکێک بوو لەو خاڵە گرنگانەی کوردی گەیاندە ئەم قۆناغە لەگەڵ عێراق.









