محەممەد حەسان، سەرۆکی نێردەی یونامی لە عێراق لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش ئەمڕۆ سێشەممە 10ی 6 ی 2025 ڕایگەیاند، پێویستە پەیوەندیی نێوان هەولێر و بەغدا پشت بە دەستووری عێراق ببەستێ، بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی کاریگەر هەر پرسێکی دیار لەنێوان هەردوولادا لە ڕێی گفتوگۆوە چارەسەر بکرێت.

حەسان پەیوەندیی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستانی بە “پەیوەندیی هاوبەشی” وەسف کرد و داوای کرد لەڕێی گفتوگۆوە کێشەکان چارەسەر بکرێن.