بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەت، یاری کۆتایی خولی تۆپی پێی دیپلۆماسی لە کوردستان بەڕێوە چوو
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی 6ی 2025، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و لە چوارچێوەی یاری کۆتایی خولی پاڵەوانێتیی تۆپی پێی دیپلۆماسی، کە لەلایەن فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەت ڕيکخراوە، هەردوو تیپی وەرزشی تورکیا و ئوردن لە کەشێکی دۆستانەدا یارییان کرد و لە ئەنجامدا، تیپی تورکیا بووە پاڵەوانی خولەکە.











