ئەمڕۆ دووشەممە 2ی 6ی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی فەخری کەریم، سەرۆکی دەزگەی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیریی و هونەریی ئەلمەدا کرد بە بۆنەی خەڵاتکردنی لەلایەن لووتکەی میدیای عەرەبی لە دوبەی و دەستنیشانکردنی وەک (کەسایەتیی ڕاگەیاندنکاری ساڵ).
ئەمەش دەقی پەیامەکەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە..
بەڕێز مامۆستا فەخری کەریم سەرۆکی دەزگەی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری و هونەریی ئەلمەدا..
بە بۆنەی خەڵاتکردنتان لەلایەن لووتکەی میدیای عەرەبی لە دوبەی و دەستنیشانکردنتان وەک (کەسایەتیی ڕاگەیاندنکاری ساڵ)، گەرمترین پیرۆزبایی لە بەڕێزتان دەکەم و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازم.
بەڕێزتان ڕۆڵێکی دیار و کاراتان لە بواری ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری و چاپەمەنی و پشتیوانیکردنی نووسەران و ڕۆشنبیران و پەرەپێدانی ئازادیی بیروڕا و ڕاگەیاندنی بەرپرسیار هەیە، کە لە خزمەت پرسەکانی هاووڵاتییاندایە.
ئومێدەوارم هەمیشە لە پێشکەوتنی بەردەوامدا بن و لە تەندروستیدا بژین.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
2ی 6ی 2025