سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی 30-5-2025 لە شارۆچکەی پیرەمەگرون، دوو دراوسێ دەبێتە شەڕیان و یەکێکیان بە بەرد لە سەری ئەوەی دیکەیان دەدا و بەو هۆیەوە گیان لەدەست دەدات.

  پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: ئەمڕۆ زانیاری گەیشتە دەست مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی پیرەمەگرون کە لە گەڕەکی ئاسۆس لە شارۆچکەی پیرەمەگرون شەڕ ڕوویداوە و کەسێک بریندارە، هێزەکانی پۆلیس دەستبەجێ‌ گەیشتنە شوێنی ڕوداوەکە و بریندار بۆ نەخۆشخانە گواسترایەوە کە بەرد کێشرابوو بە سەریدا، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا.

  بەپێی ڕاگەیێنراوەکەی پۆلیسی سلێمانی، دوای تێپەڕبوونی کاتژمێرێک بەسەر ڕووداوەکە، پۆلیس تۆمەتبارەکەی دەستگیر کردووە.

  تۆمەتبار ناوی (س، ح ، ع) تەمەنی 45 ساڵە و بەپێی ماددەی 405 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە.