ڕێورەسمی دانانی بەردی بناغەی پرۆژەی دروستکردنی گشت شەقامە ناوخۆیەکانی ناوچەی پەرپێدانی نزیک گوندی پیرەش، قوناغی دووەم بهڕێوه چوو.
ئەمڕۆ سێشەممە 27/5/2025 لەژێر چاودیری ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە گوژمەی 1,839,920,000 دینار لەسەر بودجەی پەرەپێدانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بەردی بناغەی قۆناغێکی دیکەی پڕۆژەی دروستکردنی سەرجەم شەقامە ناوخۆییەکانی ناوچەی پەرەپێدان لە نزیک پیڕەش لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر دانرا.