خه‌بات: سه‌نگه‌ر حوسێن:- دوێنێ دووشەممە ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٥، لە هەولێری پایتەخت، بە چاودێریی جەنابی سەرۆک بارزانی، بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ٤٩ یەمین ساڵڕۆژی هەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵان، (دیداری نیو سەدە، ڕێککەوتننامەی جەزائیر) ساز کرد، کە تیایدا شرۆڤە و خوێندنەوەیەکی نوێ بۆ ئەم ڕێککەوتننامەیە کرا. پانۆرامای برینی بێ خوێن، بەرهەمی (بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەریی دهۆک)، یەکێک بوو لە بڕگە گرنگەکانی دیدار، کە گوزارشتی دەکرد لە ڕێککەوتننامەی جەزائیر و دواتریش قۆناغی هەستانەوەی شۆڕشی گوڵان و ئەو وێستگە جیاواز و دژوارانەی کە کورد پێیدا تێپەڕیووە.