ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە هۆڵی گەلەریی میدیای هەولێری پایتەخت، پێشانگەی شێوەکاری تایبەتی هونەرمەند (گۆخان ئەسڵان)ی کردەوە، پێشانگەکە، کە لە ژێرچاودێریی پارێزگاری هەولێر، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هونەری شێوەکاری هەولێر ڕێكخرابوو و لەکردنەوەیدا بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەکی تر لە هونەرمەندان و هونەردۆستان ئامادەی بوون، دوای بەسەرکردنەوەی تابلۆکانی کە تێیدا چەندین کاری تایبەت و تابلۆی سەرنجڕاکێشی تایبەت بە دایک نمایشکرابوون، بە جۆرێک زۆربەی وێنەکان لە پاڵ گەمەی رەنگەکان، گوزارشتیان لە تابلۆ شکۆدارەکانی دایک دهكرد، کاتێک بە کۆلێک خەون و خەم و خۆشی و حەسرەتەوە بەتەمەندا دەچێت و ئاوڕ لە ڕابردووی تاڵ و شیرینی ژیان دەداتەوە.