33 ساڵ بەر لە ئێستا له‌ ڕۆژێكی وه‌كو ئه‌مڕۆ 19ی ئایار، بۆ یه‌كه‌مین جار هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌ چوو، ئەوەش یەكەمین هەڵبژاردنی گشتیی هەرێمی كوردستان بوو دوای ڕاپەڕینی گەلی كوردستان دژی ڕژێمی بەعس.

لە 19ی ئایاری 1992، یەكەمین ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوە چوو، ھەڵبژاردنەكە بۆ 100 كورسیی پەرلەمان بوو، لەگەڵ ئەوەشدا 5 كورسی تایبەت كرا بۆ سریانییەكان، واتا پەرلەمانی كوردستان لەوكاتە لە 105 كورسی پێكھاتبوو.

لە 4ی حوزەیرانی 1992، جەوھەر نامیق سالم، وەك سەرۆكی پەرلەمان ھەڵبژێردرا.
لە ھەڵبژاردنی 1992 دا، لە 10 لیستی بەشداربوو، تەنیا 3 لیست بۆ پەرلەمان سەركەوتن.
یەكەمین خولی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان سەرەتایەكی گرنگ بوو لە قۆناغێكی نوێی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستان، بەوەی كورد سەلماندی كە توانای خۆبەڕێوەبردنی ھەیە و لە پرۆسەی دیموكراسیشدا پێشەنگی ناوچەكەیە و بە یەكەم بەرھەمی راپەڕینە مەزنەكەی ساڵی 1991ی خەڵكی كوردستان دادەندرێت.