هونەرمەند خوشتڤیار بەرواری
خه‌بات: مسلم دۆله‌مه‌ری:- هونه‌رمه‌ندی لاوی ده‌نگخۆشی ده‌ڤه‌ری بادینان خۆشتڤیار ئیبراهیم به‌رواری، نوێترین ڤیدیۆ كلیپی پێشكه‌ش به‌هه‌وادارانی ده‌كات، له‌باره‌ی به‌رهه‌مه نوێكه‌یەوە ناوبراو پێی ڕاگه‌یاندین و گوتی: نوێترین به‌رهه‌مم به‌ناوی (كه‌وێ زناران) ه، له‌په‌یڤ و ئاوازی هونه‌رمه‌ند سدقی بناڤییە، تۆماركردنی ده‌نگ و میوزیك له ستۆدیۆی سه‌رسنگ كاری بۆكراوه، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن مامۆستا كه‌ڤین محەمەد كاری مونتاژ و ده‌رهێنانی بۆ کراوە، هەروەها ته‌واوی ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ش له ده‌ڤه‌ری به‌رواری باڵا گوندی (هرورێ – گوندی چه‌لكێ – ملاچه‌په‌را) وێنه‌ی بۆ گیراوه.