ئەمڕۆ سێشەممە 13ی 5ی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر، سەردانی باڵاخانەی نوێی کونسوڵخانەی ئەمەریکای کرد و لەلایەن ستیڤن بیتنەر، کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا پێشوازی لێکرا.
سەرۆکی حکوومەت و کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا بەشەکانی باڵەخانەکەیان بەسەرکردەوە کە بڕیارە بەم نزیکانە بە شێوەیەکی فەرمی بکرێتەوە.











