وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان خشتەی مووچەی مانگی چواری بڵاوکردەوە و بەگوێرەی خشتەکە لە ماوەی سێ ڕۆژدا سەرجەم مووچەخۆران مووچە وەردەگرن.

 ئەمڕۆ سێشەممە ڕێککەوتنی 13ـی 5ـی 2025، وەزارەتی دارایی فیدراڵ بڕی 959 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان. دواتر لە چوارچێوەی ڕێکارەکانی دابەشکردنی مووچە، وەزارەتی دارایی کوردستان خشتەی مووچەی بڵاوکردەوە.

  وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سبەی چوارشەممە ڕێککەوتی 14ـی 5ـی 2025 دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی چوار دەکرێت و ڕۆژی یەکشەممە 18ـی 5ـی 2025 کۆتایی بەدابەشکردنی مووچە دێت.

 بەگوێرەی خشتەی مووچەی وەزارەتی دارایی، سبەی چوارشەممە، خانەنشینی سەربازی، خاوەنپێداویستی تایبەت، زیندانییە سیاسییەکان و بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی، کەسوکاری شەهیدان و ئەفالکراوان مووچە وەردەگرن.