لە ژێر چاودێری ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بە ئامادەبوونی قائیمقامی ناوەندیی هەولێر و بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەک لە هونەرمەندان و هونەردۆستان، لە هۆڵی گەلەری میدیای هەولێری پایتەخت، لەژێر ناونیشانی (هەولێر و پەنجەرە ڕەنگینەکانی تر) دووەمین پێشانگەی شێوەکاری هونەرمەند سەباح پیرباڵ کرایەوە، دوای کردنەوەی پێشانگەکە و بەسەرکردنەوەی تابلۆکانی، پارێزگاری هەولێر، وێڕای دەستخۆشی لە هونەرمەند، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ خواست.